پنتاگۆن: سه‌ردانه‌که‌ی جێمس ماتیس بۆ هەولێر، بۆ پیرۆزباییکردن بووه له بارزانی

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا بەیاننامەیەکی له‌سه‌ر دیداری نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئەمریکا بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، کە سه‌ردانه‌که‌ی (جێمس ماتیس) بۆ هەولێر، بۆ پیرۆزباییکردن بووه له (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لەبەر سه‌رکه‌وتنه‌کانی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر داعشدا.
بەیاننامەکە، ئاماژه به‌وه ده‌دات که (ماتیس) بۆ پیرۆزباییکردن له (بارزانی) به هۆی سه‌رکه‌وتنه‌کانی پێشمه‌رگه‌وە به‌سه‌ر داعشدا و، سه‌رکردایه‌تیی کارای (بارزانی)، سه‌ردانی کردووه و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ڕزگارکردنی مووسڵی لێ کردووە؛ هاوکات ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی به ئه‌نجامی هه‌ما‌هه‌نگیی پته‌وی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌سف کردووه.




