فەرماندەی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا، ستایشی هێزەکانی ئێرانی کرد

هەولێر-KDP.info- فەرماندەی هێزەکانی کاردانەوەی خێرای عێراق، ستایشی هێزەکانی ئێران لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ دەکات.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی مێهری ئێرانی، لیوا (سامر ئەلحوسێنی) فەرماندەی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا، ئاماژەی بە ڕۆڵی حەشدیشەعبی کرد لە ئازادکردنی مووسڵ و وتی بەڕاستی ئێران پشتیوانییەکی زۆری سەربازی پێشکەش بە عیراق کرد، بەتایبەت ئێران هاوکاریی زۆری حەشدی شەعبی کرد لە شەڕی دژ بە داعش.
سەبارەت بە ڕەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ سووریایش، فەرماندەی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاند کە ناردنی هێز بۆ سووریا پرسێکی سیاسییە و پەیوەندی بە داواکاریی حکوومەتی (بەشار ئەسەد)ەوە هەیە، هەروەها ڕەوانەکردنی هێزی سەربازیی عێراقی بۆ سووریا پێویستی بە ڕێککەوتنێکی هەر دوو وڵات هەیە.




