داعش باسی له کوژرانی ئه‌بوبه‌کر به‌غدایی کرد

هەولێر-KDP.info- "ئه‌لشه‌رقو‌لئه‌وسه‌ت" ڕایگه‌یاند، بۆ یه‌که‌مجار ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش باسی له کوژرانی خه‌لیفه‌که‌یان (ئه‌بوبه‌کر به‌غدایی) کردووه.
به‌گوێرەی سه‌رچاوه‌که، ئه‌و هەو‌اڵه له ڕێی سه‌رچاوه‌کانیان له پارێزگای نه‌ینه‌واوه بڵاو بووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاندووه که له ماوه‌ی داهاتوودا ڕێکخراوه‌که خه‌لیفه‌یه‌کی دیکه ده‌ستنیشان ده‌کات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەواڵەکە، ڕێکخراوه‌که داوا له ئه‌ندامانی ده‌کات ده‌ست له‌و خاکانه هه‌ڵنه‌گرن که گرتوویانه و له‌به‌ر ده‌ستیاندایه.
سه‌رچاوه‌که‌ی نه‌ینه‌وا که باسی به‌یاننامه‌ی به "شه‌رقو‌لئه‌وسه‌ت" ڕاگه‌یاندووه، گوتوویه‌تی ڕاگه‌یاندنی کوژرانی (به‌غدایی) به هه‌مان شێوه‌ی ڕاگه‌یاندنی له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامانی دیکه‌ی ڕێکخراوه‌که‌یان بووه. هه‌روه‌ها، گوتوویه‌تی به‌یاننامه‌که زۆر کورت بووه له ناوه‌ندی پڕۆپاگه‌نده‌ی ته‌له‌عفه‌ره‌وه بڵاویان کردووه‌ته‌وه، که له ڕۆژئاوای مووسڵه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، ڕێکخراوه‌که داوای له ئه‌ندامانی کردووه نه‌که‌ونه ململانێوه.
پێشووتر، ئاژانسەکانی هەواڵی ڕووسیا، کوژرانی (ئه‌بوبه‌کر به‌غدایی)ـیان بڵاو کردەوە، گوایە له هێرشێکی ئاسمانی‌دا کە کراوه‌ته سه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌ندامه باڵاکانی داعش له نزیک ڕه‌ققه کوژراوە، به‌ڵام هه‌واڵه‌که جێی گومان بووه له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و وڵاتانی جیهانه‌وه و، به‌پێی چاودێران ئه‌م هەواڵه‌ش گومانه‌که ناسڕێته‌وه. سایت و سۆشیاڵ میدیای دیکه‌ی داعش هیچ هه‌واڵێکی له‌مباره‌یه‌وه بڵاو نه‌کردووه‌ته‌وه.




