به‌ڕێوه‌چوونی پێنجه‌م گه‌ڕی گفتوگۆکانی سووریا له ئاستانه...

ھەولێر-KDP.info- له دوو ڕۆژی ڕابردوودا گه‌ڕی پێنجه‌می ئاماده‌کاریی بۆ گفتوگۆکانی سووریاییه‌کان بۆ کۆتاییهێنان به شه‌ش ساڵ شه‌ڕی سووریا، له ئاستانه‌ی پایته‌ختی کازاخستان ده‌ستی پێ‌کرد و، له دوو ڕۆژی داهاتوویشدا گفتوگۆ و دیداره‌کان به شێوه‌یه‌کی فەرمی به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی سەرچاوه‌کانی فرانس پرێس، گفتوگۆکانی ڕۆژی ڕابردوو که تایبه‌ت بوو به پلان داڕشتن بۆ ناوچه‌ی ئارام له سووریا که به ده‌ستی شه‌ڕه‌وه وێران بووه. هه‌روه‌ها به‌پێی هەواڵی، میدیا ڕووسیاییه‌کان، هه‌ر سێ سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ی کۆبوونه‌وه‌کان ڕووسیا و ئێران و تورکیا له سێ لایه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌کان کۆ ده‌بنه‌وه به ئامانجی پته‌وکردنی چوار ناوچه‌ی بێ ململانێ که له مانگی ئایاردا له‌سه‌ری ڕێککه‌وتن.
پێوەست بەم پرسە، گوتەبێژ بە ناوی بەرەی باشووری سوپای ئازاد، هەر هەوڵێکی ئێرانی وەک گەرەنتیی دانوستانەکانی ئاستانا ڕەت کردەوە و بە کەناڵی ئەلعەرەبییەی راگەیاندووە، بە هیچ جۆر ئامادەیی ئێران لە ناوچەکانی باشووری وڵات قەبووڵ ناکەن.
ئەو گوتی، هەڵوێستەکانی ڕووسیایش لە هیی ئێران جیاوازتر نین، مۆسکۆ بەڵێنی دا ئاگربەست جێبەجێ بکرێ، کەچی لەولاوە حەلەب بۆردوومان دەکا.




