ئه‌ندامانی ناتۆ به‌ره‌و جێبه‌جێکردنی داواکارییە‌کانی سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌چن

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامانی په‌یمانی باکووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) و که‌نه‌دا ڕایانگه‌یاند، که خه‌رجیی به‌رگرییان به بڕی ٤.٣ له‌سه‌دا زیاد کردووه. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکه به‌ره‌و به یه‌کسانی به‌شداریکردن له دابینکردنی بودجه‌ی ناتۆ.
(دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆکی ئه‌مریکا، هه‌ر له سه‌ره‌تای دەستبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌مریکا، داوای له ئه‌ندامانی ناتۆ کرد که به‌شداریی بکه‌ن له دابینکردنی بودجه‌ی ناتۆ و هه‌موو ئه‌رکه‌که نه‌خه‌نه سه‌ر ئه‌مریکا.
به‌گوێرەی هەواڵێکی سی.ئێن.ئێن، هاوپه‌یمانانی ناتۆ بڕیاریان داوه له ٢٠٢٤دا، سەدا ٢٠ی بودجه‌ی خۆیان بۆ کڕینی که‌لوپه‌لی پێویست ته‌رخان بکه‌ن، که به‌ردی بناغه‌ی تواناکانی ناتۆیه.




