کریستیانه‌کان له‌به‌ر مه‌ترسیی ناگه‌ڕێنه‌وه مووسڵ
_-_Copy__2017_07_03_h14m51s56__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- ئه‌لمۆنیته‌ر له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه به مه‌ترسیداریی بارودۆخی ئاسایش ده‌کات بۆ کریستییانه‌کان له مووسڵ و ناوچه ڕزگارکراوه‌کانی بنده‌ستی داعش لە پارێزگای نەینەوا.
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه که پاتریارکی کلدانی له عێراق و جیهان، (لویس ڕافائیل ساکۆ) ڕایگه‌یاندووه، کریستیانه‌کان پێیان باشه نه‌گه‌ڕێنه‌وه و له هه‌رێمی کوردستان، یان به‌غدا، یان وڵاتانی ده‌ره‌وه بمێننه‌وه، به هۆی مه‌ترسیی ئه‌منی له‌سه‌ر ژیانیان. پێشتریش، مه‌ترانی هه‌ولێر و ئامێدی ڕایگه‌یاندبوو، کریستیانه‌کان ده‌یانه‌وێ له کوردستان بمێننه‌وه، چونکه له بارودۆخی ئاسایشی دوای داعش نیگه‌رانن.''
به‌پێی ڕاپۆرته‌که، هاوکات به‌شێکی زۆری پیاوانی ئایینیی کریستیان داوا ده‌که‌ن، ئاواره کریستیانه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌کانی خۆیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا. له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ساڵی ٢٠١٧شدا ده‌رکه‌وتووه، زۆربه‌ی کریستیانه‌کان دڵنیا نین له گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنه‌کانی خۆیان.




