حزبوڵڵای لوبنان بووه‌ته ئیمپراتۆرییه‌تێکی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق

گۆڤاری ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید-KDP.info- گۆڤاری ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر چالاکی و ده‌سه‌ڵاتی حزبوڵڵای لوبنان و ئه‌ندامه‌کانی که ئێستا وه‌ک ئیمپرتۆرییه‌تێکی ده‌سه‌ڵاتداریان لێهاتووه له عێراقدا و خاوه‌نی سه‌رمایه‌گوزاریی گه‌وره‌ن و په‌لهاوێشتنیان له عێراقدا له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه ده‌ستی پێکردووه به‌هاوکاریی (نووری مالیکی) سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وکاتی عێراق.
حزبوڵڵای لوبنانی به هاوکاریی (نووری مالیکی) له‌ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه، خۆیان خزاندووه‌ته ناو عێراق و (مالیکی) له‌سه‌ر پشت ده‌رگای بۆ کردوونه‌ته‌وه، که‌سانی لوبنانیی نزیک له حزبوڵڵا ده‌ستیان به سه‌رمایه‌گوزاریی گرنگ و گه‌وره کردووه له عێراقدا و به‌پێی سه‌رچاوه‌که سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانیان له به‌غدا و ناوچەکانی باشووری عێراقه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، زۆربه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی که ئه‌ندامان و نزیکانی حزبوڵڵا به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن ناخرێنه به‌ر تیشک، نه‌بادا بکه‌ونه چوارچێوه‌ی سزاکانی ئه‌مریکاوه بۆ سه‌ر حزبوڵڵا. به‌پێی سه‌رچاوه‌که، که به‌رپرسانی حکوومه‌تی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) زانیاری‌یان داوه‌تێ، له ساڵی ٢٠٠٦ چه‌ندین گرێبه‌ستی ماسته‌ر پلانی به‌غدا بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌رچووه که له حزبوڵڵای لوبنانەوە نزیکن و گرێبه‌سته‌کان بنیاتنان و بازرگانیی کڕینی که‌لوپه‌ل بۆ فه‌رمانگه‌کانی حکوومه‌ت و بازرگانی خۆراک و هوتێل و چه‌ندین گرێبه‌ستی دیکە بوون که بڕه‌کانیان زۆر زیاتر بووه له‌وه‌ی بۆ هه‌ر کۆمپانیایه‌کی دیکه‌ی عێراق ده‌رچووبێت. هه‌روه‌ها، له ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی دیکه‌وه زانیوویانه که له هەندێک که‌رتی دیکه‌ی گومرگیدا سه‌رمایه‌گوزارییان زۆر چووه‌ته پێشه‌وه، به‌جۆرێک ئه‌و که‌سانه له‌وه ده‌رچوون که سه‌رمایه‌گوزارێکی لوبنانی یان عه‌ره‌ب بن له به‌غدا، به‌ڵکو بوونه‌ته که‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له به‌غدا و فه‌رمان ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها، راپۆرته‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌و که‌سانه په‌یوه‌ندیی پته‌ویان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له حکوومه‌ت و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌یه، به جۆرێک ده‌ست ده‌خه‌نه کاروباری بڕیار وه‌رگرتنه‌وه به‌تایبه‌تی له بڕیاره‌کانی که تایبه‌تن به کاروباری ده‌ره‌وه ده‌ستێوه‌ردان ده‌که‌ن.




