"داعش نۆ جار چه‌کی کیمیایی به‌کار هێناوه"
_-_Copy__2017_06_12_h16m18s41__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- ئاژانسی سپۆتنیک بڵاوی کرده‌وه، له ده‌ستپێکی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵه‌وه تا ئێستا داعش نۆ جار چه‌کی کیمیایی به‌کار هێناوه.
سپۆتنیك، بڵاوی کرده‌وه له گه‌ڕه‌کی زه‌نجیلی، که گه‌ڕه‌کێکی کۆنی شاری مووسڵه، داعش چه‌کی کیمیایی به‌کار هێناوه و بووه‌ته هۆی بریندارکردنی ١٣ که‌س، که ژن و منداڵیان تێدایه. ئاژانسه‌که ده‌ڵێت، تا ئێستا به به‌ڵگه‌وه سه‌لمێنراوه، که له سه‌ره‌تای ئۆپەڕاسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵه‌وه تا ئێستا داعش ٩ جار چه‌کی کیمیایی له مووسڵ به‌کار هێناوه.
ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ له مانگی تشرینی یه‌که‌می ساڵی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێ کردووه و گه‌ڕه‌ک به گه‌ڕه‌ک به‌رده‌وام بووه، ئێستا له قۆناغه‌کانی کۆتاییدایه.




