"ده‌ریای ناوه‌ڕاست گۆڕستانێکی گه‌وره‌ی په‌نابه‌ران بوو"

ئاژانسەکان-KDP.info- به پێی زانیارییه‌کانی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیی کۆچ، ژماره‌ی ئەو په‌نابه‌رانەی ئە‌مساڵ له ناو ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ده‌خنکێن، دوو هێنده ی ساڵان بووە.
ڕێکخراوه‌که ئاماژه به‌وه ده‌دات به هۆی ڕێککه‌وتنی نێوان تورکیا و ئه‌ورووپا، ئە‌مساڵ په‌ڕینه‌وه به ده‌ریای ئیجه‌دا له تورکیاوه بۆ یۆنان زه‌حمەت بوو، په‌نابه‌ران ڕێی ئاویی ده‌ریای سپییان ده‌گرته به‌ر، هه‌ربۆیه ئە‌مساڵ ڕێژه‌ی خنکانی په‌نابه‌ران له ده‌ریادا بۆ دوو هێندە زیاد بووە. هه‌روه‌ها، ئاماژه به‌وه ده‌کات که چوون لە باکووری ئه‌فریقاوه بۆ ئیتاڵیا ڕێگایه‌کی زۆر درێژتر و مه‌ترسیدارتره و ئە‌مساڵ قه‌ره‌باڵغییەکی زۆری له‌سه‌ر بوو.
(ڤیکی هاوکن)، سه‌رۆکی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ‌سنوور له بەریتانیا به ڕۆژنامه‌ی ئۆبزێرڤه‌ری ڕاگه‌یاندووه، دەکرێ ئێستا ده‌ریای ناوه‌ڕاست به گۆڕستانێکی گه‌وره وه‌سف بکرێت.




