سعوودیا، میسر، به‌حرێن، ئیمارات و یەمەن پێوەندییان بە قه‌ته‌رەوە پچڕاند

هەولێر-KDP.info- هه‌رچوار وڵاتی سعوودیا، میسر، به‌حرێن و یەمەن و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، دژ به سیاسەتەکانی قه‌ته‌ر به‌ره‌یان گرتووه و به توندی تۆمه‌تباری ده‌که‌ن به پشتیوانی تیرۆریزم.
ئه‌و پێنج وڵاته زۆر به توندی دژ به قه‌ته‌ر وه‌ستاونه‌ته‌وه و به پشتیوانیکردنی تیرۆریزم و پشتیوانیکردنی کۆنترین بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی تاوانباری ده‌که‌ن که ئیخوان موسلمینه. هه‌روه‌ها، سێ وڵاته‌که‌ی که‌نداو هۆشدارییان به هاووڵاتییانی قه‌ته‌ر داوه وڵاته‌کانیان به‌جێ بێڵن و هه‌موو جۆره هاتنوچوونێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ڕاگرتووه.
ئه‌وه یه‌کەمجاره به‌و شێوه‌یه درز بکه‌وێته نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌نداو، دوای ئه‌وه‌ی سعوودیا قه‌ته‌ری به چوونه ناو به‌ره‌ی ئێران تۆمه‌تبار کرد. هه‌روه‌ها، هه‌ر سێ وڵاته‌که قه‌ته‌ریان له هاوپه‌یمانیی دژ به تیرۆر بۆ شه‌ڕی یه‌مه‌ن ده‌رکرد.
تا ئێستا، ئه‌وه توندترین ڕێوشوێنە که گیرابێته به‌ر دژ به قه‌ته‌ر له دوای ئه‌و ناکۆکییه‌وه که له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه دروست بوو و سعوودیا و ئیمارات و به‌حرێن باڵیۆزه‌کانیان له قه‌ته‌ر کشانده‌وه، به‌ڵام گواستنه‌وه و هاتوچۆ هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات، لێکه‌وته‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێ و وڵاتانی که‌نداو پاره و دارایی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی خۆیان به‌کارهێناوه تا کاریگه‌ریی بخه‌نه سه‌ر شه‌ڕ و ڕووداوه‌کانی عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن، لیبیا و میسر.
ئاژانسی فەرمیی ده‌نگوباسی سعوودیا له به‌یاننامه‌یه‌کدا، قه‌ته‌ری تۆمه‌تبار کرد به هاندانی توندوتیژی و گرووپه توندڕۆ‌کان و ئاماژه‌ی به کەناڵی جه‌زیره کردووه که نووسینگه‌ی سه‌ره‌کی له دۆحه‌یه وه‌ک ئامرازێک بۆ ئه‌و کاره.
ئاژانسەکە ده‌ڵێ "قه‌ته‌ر پشتیوانیی له کۆمه‌ڵێک گرووپی توندڕەو و تایه‌فی ده‌کات له‌وانه ئیخوان موسلمین و ئه‌لقاعیده و له ڕێی که‌ناڵی سه‌ته‌لایته‌وه په‌یام و به‌رنامه‌کانیان بڵاو ده‌کاته‌وه"، هه‌روه‌ها، ده‌ڵێ "پشتیوانی له گرووپه شیعه‌کان ده‌کات له قاتیف و به‌حرێن له‌به‌ر خاتری ئێران."
بڕیار وایه، له ٢٠٢٢ قه‌ته‌ر میوانداریی جامی جیهانی تۆپی پێ بکات. به وڵاته بچووک و کاریگه‌ره‌که ده‌ناسرێ و ده‌یه‌وێ ده‌ستی له زۆربه‌ی گۆڕانکارییه‌کاندا هه‌بێ و ڕۆڵێکی له قه‌باره گه‌وره‌تر ببینێت.




