گفتوگۆکانی ئاستانه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه ده‌چن

هەولێر-KDP.info- باڵیۆزی سووریا له مۆسکۆ ڕایگه‌یاندووه، له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یراندا گفتوگۆکان له‌سه‌ر چاره‌نووسی سووریا له ئاستانه‌ی پایته‌ختی کازاخستان به‌ڕێوه ده‌چن.
به‌گوته‌ی ئه‌و دیپلۆماتەی سووریا، له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یراندا، گه‌ڕێکی دیکه‌ی گفتوگۆکانی ئاستانه به‌ڕێوه ده‌چن، که به سه‌رپه‌رشتیی ڕووسیا، ئێران و تورکیایه.
به‌گوته‌ی ئه‌و دیپلۆماتکاره، ئه‌م گه‌ڕه‌ی گفتوگۆکان به ئامانجی پته‌وکردنی ناوچه‌کانی ئارامییه که به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و سێ وڵاته له سووریادا داده‌مه‌زرێن.




