سێرگی لاڤرۆڤ: هێزەکانی یه‌په‌گه و داعش رێککەوتنیان هەبوو

هه‌ولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، هێزەکانی سووریای دیموکرات كه 'یه‌په‌گه'ی سه‌ربه په‌كه‌كه پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌تی، لەگەڵ رێکخراوی داعش رێککەوتنیان هەبووە و، لە سەر بنچینەی ئەو رێککەوتنەش رێڕەوێک بۆ چوونە دەرەوەی چەکدارەکانی رێکخراوە تووندڕۆکە لە رەققە کراوەتەوە.
(سێرگی لاڤرۆڤ) لە مۆسکۆ جه‌ختی له‌سه‌ر زانیاریی دروستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه و گوتی: "وەزارەتی بەرگریمان ددان بەم زانیارییەدا دەنێت و ئەمەش پشت بە زانیاریی متمانەپێکراو دەبەستێت. دوای ئەوەی زانیارییەکش ئاشکرا کرا، چەکدارانی داعش رەققەیان بەجێهێشت و بەرەو تەدموور رۆیشتن. سوپای رووسیا جووڵەکەی بینی و کاروانەکەی کردە ئامانج و هەربۆیەش ئەو کاروانە نەگەیشتە تەدموور".
وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتیشی: "دەبێت تەواوی هێزەکان پابەندی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بن و، لە کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی داعشدا رۆڵی کارا بگێڕن".
سه‌رچاوه- سپۆتنیك




