٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چەتۆ: مالیکی چۆن ڕووی هەیە لێدوان بدات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد، ھەرێمی کوردستان بەرە و دەودەوڵەت دەچێت و ناوچە کوردستانییەکانیش بە واقع بوونەتە بەشێک لە ھەرێمی کوردستان، بۆیە (مالیکی) چاوی بەو سەرکەوتنانە ھەڵنایەت و لێدوان دژی ھەرێم و پێشمەرگە و ناوچە کوردستانییەکان دەدات.

(سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''(نووری مالیکی) ھەشت ساڵ لەسەر دەسەڵات بوو، جگە لە شکەست ھیچ دەستکەوتێکی نەبوو، چەند پارێزگایەکی عێراقی ڕادەستی داعش کرد، لەوانە دووەمین پارێزگای هەرە گەورەی عێراق، کە مووسڵ بوو. بۆیە پێمان سەیرە دوای ئەو ھەموو شکەستە ئێستا (مالیکی) ڕووی ئەوەی ھەیە لێدوان دەربارەی ھەرێم و ناوچە کوردستانییەکان و پێشمەرگە بدات.''

(چەتۆ) گوتی: ''ئەو کەسە لەبەر ئەوەی دەزانێت ھەرێم بەرەو ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دەچێت و ناوچە کوردستانییەکانیش بە واقع بوونەتە بەشێک لە ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگە پارێزگارییان لێ دەکات، بۆیە چاوی بەو سەرکەوتنانە ھەڵنایەت و ئەو جۆرە لێدوانانە دەدات.''

(چەتۆ) گوتیشی: ''ئێستا کە ھەڵبژاردنەکان نیزیک بوونەتەوە، دەیەوێت بەوجۆرە لێدوانانە دەنگ بۆ خۆی کۆ بکاتەوە، بەڵام خەونە جارێکی دیکە بێتەوە سەر دەسەڵات، دوای ئەو ھەموو فەشەلەی ھێناویەتی.''

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار