٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كیكی: 60%ـی لای ڕاستی مووسڵ وێران بووە

سەرچاوە: KDP.info
دخان يتصاعد من المدينة القديمة خلال معركة ضد متشددي تنظيم الدولة الإسلامية في الموصل يوم 27 مارس آذار 2017.

 

مووسڵ-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، 60 لە سەدی لای ڕاستی مووسڵ وێران بووە و، پێدەچێت لە مانگی ڕەمەزانیشدا تەواوی مووسڵ ئازاد بكرێت.

(بەشار كیكی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "لای چەپی شاری مووسڵ وێرانبوون نەگەییشتووەتە لە سەدا 10، بەڵام لە لای ڕاست زیانەكان زۆرن و بە سەدا 60 مەزندە دەكرێن، كە زۆر گەڕەك و دامودەزگای حكوومی وێران بوون و زیاتر لە 20 گەڕەك خانوو و ئۆتۆمبێلەكانیشیان لە د‌ەست داوە، چونكە كاتی خۆی تیرۆریستانی داعش ناچاری كردن هەر خاوەن خانوویەك ئۆتۆمبێلی خۆی لە بەردەم دەرگا ڕابگرێت، بۆ ئەوەی رێگا لە پێشڕەویی سوپا بگیرێت و ببێتە بەربەست".

وەك (كیكی) گوتی، "لە قۆناغی یەكەمدا بۆ ئاوەدانكردنەوەی مووسڵ، پێویستمان بە 350 ملیار دیناری عێراقی هەیە تەنیا بۆ لای چەپ، بەڵام بۆ لای ڕاست ئێستا دامودەزگاكان سەرقاڵن بزانن پێویستی بە چەند بڕەپارە دەبێت بۆ ئاوەدانكردنەوە، چونكە زیانەكان زۆرن‌".

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژەیشی دا، "پێشبینی دەكەین لە مانگی ڕەمەزاندا تەواوی مووسڵ لە چنگ تیرۆریستانی داعش رزگار بكرێت، ئەگەر لە  سەرەتاكانی مانگی ڕەمەزانیش نەبێت، پێدەچێت لە كۆتایی ڕەمەزاندا ئەو پرۆسەیە تەواو ببێت".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار