ترامپ: تیرۆر بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکەی ناتۆ دەبێت

هەولێر-KDP.info- پێش کۆبوونەوەکەی ئەم هەفتەیەی سەرکردەکانی ناتۆ، (دۆناڵد ترامپ) گوتی، "کێشەی سەرەکی ئێستای جیهان تیرۆرە و پێشکەوتنێکی بەرچاومان بەخۆوە بینیوە لە شەڕماندا دژی تیرۆر."
(ترامپ) سەرۆکی وڵاطە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیری بەلجیکا (چارلس میشێل) لە برۆکسل، گوتی، ئەمەریکا و ناتۆ کار لەسەر چەند کیشەیەک دەکەن، بەڵام (ترامپ) ئاماژەی بە تەقینەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی بەریتانیا دا و گوتی، "بابەتی سەرەکیمان تیرۆر دەبێت".
هەروەها گوتی "کاتێک کە ڕووداوێکی ئاوا دەبینیت کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بینیمان بۆت دەردەکەوێت کە چەند گرینگە لەم شەڕەدا سەرکەوتوو بین، سەرکەوتوویش دەبین."
دوای گفتوگۆکەی لەگەڵ پاپادا لە ڤاتیکان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە (سەرۆک ترامپ) گەیشتە برۆکسل و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە هەژماری خۆیدا نووسی "دوای ئەوەی ڤاتیکانم بەجێهێشت، ئێستا زیاتر سوورم لەسەر گەڕان بەدوای ئاشتیدا بۆ جیهانەکەمان."
سەرچاوە / VOA




