ئەمریکا هێزی زیاتری سەربازی ڕەوانەی عێراق دەکات

هەولێر-KDP.info- سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند هێزی زیاتری سەربازی ڕەوانەی هەر یەک لە وڵاتانی عێراق، کوێت و کۆریای باشوور دەکات.
ئاژانسی فارس بەیاننامەیەکی سوپای ئەمریکای بڵاو کردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٣٧٠٠ سەربازی ئەمریکایی ڕەوانەی ئەو سێ وڵاتە لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەکرێت.
بەپێی بەیاننامەکە، هاوینی ئەمساڵ سوپای ئەمریکا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەکدارانی داعش، ٢٥٠ سەربازی دیکە ڕەوانەی عێراق و کوێت دەکات. هەروەها ٣٥٠٠ سەربازی دیکە دەنێرێتە بنکە سەربازییەکانی خۆی لە کۆریای باشوور.




