٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تەنیا پێنج گەڕەک ماوە کە مووسڵ بەتەواوەتی ڕزگار بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد، پرۆسەی ڕزگارکردنی لای ڕاستی شاری مووسڵ بەردەوامە و ئێستا تەنیا پێنج گەڕەک ماون، کە ڕزگار بکرێن و دۆخی خەڵکی ئەو گەڕەکانەش زۆر خراپە و ھاوکارییان بەدەست ناگات.

(غەزوان داودی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پرۆسەی ڕزگارکردنی لای ڕاستی شاری مووسڵ بەردەوامە و کەمێکی ماوە لای ڕاستی شاری مووسڵ بەتەواوەتی ڕزگاربکرێت، کە تەنیا پێنج گەڕەک لە دەستی داعشدا ماون، ڕەنگە تا مانگی شەش ئەو گەڕەکانەش ڕزگار بکرێن و داعش بەتەواوەتی لە مووسڵ دەربکرێت.''

(غەزوان داودی) گوتی: ''خەڵکێکی زۆر لە مووسڵ ئاوارە بوون و ئەو خەڵکەی لەو گەڕەکانەی بندەستی داعشیشدا ماون، دۆخیان زۆر خراپە و برسین و کڕینی کەلوپەلیش لەوێ زۆر گرانە، چونکە ھیچ جۆرە ھاوکارییەکیان بەدەست ناگات.''

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار