٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ پێوەست بە شنگال هۆشداری دایە حەشدی شەعبی

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی، ئەمڕۆ وەکو ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ئیدانەی پێشڕەوییەکانی حەشدی شەعبیمان بۆ شنگال کرد و داوامان کرد دەستبەجێ پێشڕەوییەکانیان ڕابگرن.

(سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ھاتنی حەشدی شەعبیمان بۆ سنووری شنگال کرد و داوامان کرد دەستبەجێ پێشڕەوییەکانیان ڕابگرن، چونکە ھاتنی ئەوان بۆ ئەو سنوورە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدایە.''

سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی: ''پێویستە ھەر ناوچەیەک لە سنووری مووسڵ ڕزگار بکرێت بە ھەماھەنگیی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا بێت، نەک حەشدی شەعبی لەخۆیەوە پێشڕەوی بکات بۆ سنووری شنگال، چونگە ھاتنی ئەوان بۆ سنووری شنگال بە ھیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەین و پێی ڕازی نابین.''

(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی: ''شنگال لە لایەن ھێزی پێشمەرگەوە ڕزگار کراوە و ئەو ناوچانەی ماویشن ھەر دەبێ لە لایەن ھێزی پێشمەرگەوە ڕزگار بکرێن و ڕێ نادەین حەشدی شەعبی بێتە شنگال.''

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار