٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ، پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ دەبنەوە و رەوشی كەركووك، كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و سازدانی ڕیفراندۆم دەخەنە بەر باسەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەكشەممە 2-4-2017، بە ئامادەبوونی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەكە لە پیرمام بەڕێوە دەچێت.

کۆبوونەوەکە ڕێک دوای ڕۆژیکە لە بڕیارێکی پەرلەمانی عێراق دەربارەی ئاڵای کوردستان لەسەر فەرمانگە و دامودەزگا فەرمییەکانی پارێزگای کەرکووک.


پێش بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق، فراکسیۆنە کوردستانییەکان وەک نیشاندانی ناڕەزایی، لە کۆبوونەوەکەدا کشانەوە.کۆبوونەوەکە ڕێک دوای ڕۆژیکە لە بڕیارێکی پەرلەمانی عێراق دەربارەی ئاڵای کوردستان لەسەر فەرمانگە و دامودەزگا فەرمییەکانی پارێزگای کەرکووک. فراکسیۆنە کوردستانییەکان وەک نیشاندانی ناڕەزایی، لە کۆبوونەوەکە کشانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار