٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی په‌رله‌مانی كوردستان: كەس بۆی نییە ئاڵای كوردستان دابگرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگه‌یاند، بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك، بڕیارێكی سیاسییە. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ''كەس بۆی نییە ئەم ئاڵایە دابگرێت.''

لە رۆژی 28/3/2017 و بەپێی رێساكانی دەستووری عێراق، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر شوێنە فەرمییەكان لە كەركووك په‌سند كرد، ئەمڕۆیش 1/4/2017، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە غیابی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان، دەنگی لەسەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك دا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یێنێ، ''ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارێكی سیاسی و نایاساییە و لەگەڵ دەقی دەستووری عێراقدا ناگونجێت و بە پلان و مەنتقێكی شۆفینیانە گەڵاڵە كراوە، بۆیە بە توندی رەتی دەكەینەوە و شەرمەزاری دەكەین.''

(د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی) هه‌روه‌ها رایدەگەیێنێ، كە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك بە شێوەیەكی یاسایی بریاڕی لەسەر دراوە و كەس بۆی نییە ئەم ئاڵایە دابگرێت. ده‌شڵێ، لە ڕووی یاساییشەوە، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك مولزەم نییە بە جێبەجێكردنى بڕیارەكەی ئەنجوومەنی نوێنەران.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هاوكات داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات، رێز لە دەستووری عێراق و شەرعیەتی خۆی بگرێت و بڕیارەكەی هەڵیوەشێنێتەوە و، خۆی بەدوور بگرێت لە پیلانگێڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار