ئه‌نجوومه‌نی پاڕێزگای كه‌ركووك: ئاڵای كوردستان داناگیرێ.. بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق جێبه‌جێ ناكه‌ین

كه‌ركووك-KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك، ده‌ستوورییه و، به هیچ شێوه‌یه‌كیش ناچنه ژێر باری بریاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه كه ده‌ڵێ ده‌بێ دابگیرێ.
(ڕێبوار تاڵه‌بانی) ئه‌مشه‌وی شه‌ممه‌یه، له كه‌ركووك به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، به داخه‌وه ئه‌مڕۆ 107 ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌بێ هیچ ڕێككه‌وتنێكی سیاسی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی بابه‌تی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك ده‌نگیان به داگرتنی دا. ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كانه، خۆی نه‌ده‌بوو سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی پێشێل نه‌كردبایه و نه‌یهێشتبا ئه‌م بابه‌ته هه‌روا تێبپه‌ڕێ.
له‌به‌رانبه‌ر به یه‌كهه‌ڵوێستیی كوتله كوردستانییه‌كانیش كه له كاتی ده‌نگدان بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، سپاس بۆ فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان، كه سازشیان له‌سه‌ر پرسێكی وه‌ها نیشتیمانی نه‌كرد.
ئاماژه‌یشی دا كه، ئه‌و ئاڵای كوردستان نزیكه‌ی 2 ملیۆن سووننه له سایه‌یدا حه‌ساونه‌ته‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه به ته‌نها كورد له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌نگیان بۆ هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه نه‌داوه، به‌ڵكه ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی دیكه‌ش ده‌نگییان پێداوه و سوپاسیشی كردن.
(ڕێبوار تاڵه‌بانی) جه‌ختی كرده‌وه ''ئێمه پابه‌ندی نابین و بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له پارێزگای كه‌ركووك جێبه‌جێ نابێ.''
ئاماژه به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له سنووری ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌و گوتی، ''ئه‌و بڕیاره‌ی دامان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌بوو كۆی لایه‌نه‌كان گفتوگۆیان كردبا له‌باره‌ی ئاڵاوه، بڕیاری ئێمه پشتبستوو بوو به مادده‌ی 115 و 140ی ده‌ستووری عێراق، به‌و واتایه‌ی ئێمه بڕیاری ناده‌ستووریمان نه‌داوه.''
(تاڵه‌بانی) دووپاتی كرده‌وه، ''مه‌حاڵه جارێكی تر ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك بێته خواره‌وه، ئێمه ئاڵای كوردستان به هیی هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركووك ده‌زانین، خۆ پێكهاته‌كانیش گه‌لێك ئازاریان له‌ژێر فه‌رمانه‌كانی ئاڵای عێراق چه‌شتووه، كه‌چی جیا له كورد، پێكهاته‌كانی دی له كه‌ركووك ده‌نگیان به داگرتنی ئاڵای كوردستان دا.
به‌پێویستیشی زانی ماڵی كورد ڕێك بخرێته‌وه و هه‌موو پێكه‌وه په‌یامێك بده‌ن به به‌غدا كه ئیدی سه‌رده‌می نكوڵیكردن له مافه‌كانی كورد به‌سه‌رچوو.




