٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەکەکە لەداخاندا منداڵێکی ڕفاند؛ دوو برای لە ڕیزی پێشمەرگەی ڕۆژدان

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- (عەبدولسەلام عوسمان)، بەرپرسی تۆڕی دواڕۆژی کورد لە سووریا دەڵێت، چەتەکانی پەکەکە منداڵێکیان ڕفاندووە، لەبەر ئەوەی دوو برای پێوەندییان بە پێشمەرگەی ڕۆژئاواوە کردووە.

(عەبدولسەلام) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''چەتەکانی پەکەکە منداڵێکیان بە ناوی (سیامەند سنجار)، کە تەمەنی ١٧ ساڵە و خەڵکی گوندی شێرانی سەر بە کۆبانێیە، ڕفاندووە و، تا ئێستاش نازانرێت چی بەسەر هێنراوە.''

(عەبدولسەلام) دەشڵێت: ''باوکی ئەو منداڵە سەردانی ئاسایشی بەناو پەیەدەی کردووە، کەچی چەتەکانی پەکەکە زۆریان سووکایەتی پێ کردووە و قسەی نەشیاویان پێ گوتووە.''

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار