هاواری باوکێک لە سەیدسادقەوە کە پەکەکە کچەکەی ڕفاندووە
_-_Copy__2017_04_01_h15m4s0__HK.jpg)
سەیدسادق-KDP.info- باوکێک لە سەیدسادقەوە چیرۆکی کچەکەی دەگێڕێتەوە، کە پەکەکە ڕفاندوویەتی و دواتریش وێنەیەکیان بۆ ڕەوانە کردووە، کە ئیدی چاوی بە کچەکەی ناکەوێتەوە؛ ئەو دەڵێت، زیاتر لە سێ حەفتەیە خانەوادەکەی پەرۆشی بینینی کچەکەیانن، کەچی پەکەکە ناهێڵێت و ڕێیان پێ نادات بۆ جارێکیش بیت، ڕوخساری کچەکەیان ببینن.
(کەمال قادر)، دانیشتووی سەیدسادقە و کچەکەی بە ناوی (ئاواز کەمال) زیاتر لە سێ حەفتەیە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە ڕفێندراوە، ئەو بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ''کچەکەم تەمەنی خوار ١٨ ساڵانە و پەکەکە ڕفاندوویەتی و لە خشتەی بردووە و جلی سەربازییان بە بەردا کردووە و لە قەندیل حەشاریان داوە، پاشان وێنه‌یه‌كیان به جلی په‌كه‌كه‌وه بۆ هێناومه‌ته‌وه و پێیان ڕاگه‌یاندووم، كچه‌كه‌تان لای ئێمه‌یه، ناوی ئێستای له شاخ (بێرڤان كوردستانی)یه، چی دیكه به ته‌مای مه‌بن، بۆیه ئه‌و وێنه‌شتان پێشان ده‌ده‌ین، کە واز له گه‌ڕان به‌دوایدا بێنن.''
(کەمال قادر) دەشڵێت: ''مه‌گەر خوا بزانێت ئێمه چۆن منداڵمان به‌خێو كردووه، کە حزبێك بێت و بێ پرسی دایك و باوكی بیبات، له كاتێكیشدا منداڵه‌كه كچ بێت، ئه‌وا زۆر له‌لای ئێمه ناخۆش بووه، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی ئێمه‌یان بردووه، ڕۆژێك نه‌بووه، ئێمه نە به ئیسراحه‌ت نان بخۆین و نه بخه‌وین، ئاخر بردنی منداڵی كچ له كۆمه‌ڵگای ئێمەدا كارێكی نادروسته، ڕۆژانه له ماڵی ئێمه‌دا گریانه، بۆیه به‌توندی ئه‌م كردارانه‌ی په‌كه‌كه ئیدانه ده‌كه‌ین.''
(کەمال قادر)، وەک باوکێک هاوار و نزا دەکات، کە ڕۆژێک بە کچەکەی شاد ببێتەوە و هیچ ڕێچارەیەکیشی نییە، چونکە وەک دەڵێت: ''بەرپرسانی ئیدارەی ناوچەکە کەمتەرخەمن، بۆیە داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێم دەکات، سنوورێک بۆ ئەو کارە نابەجێیانەی پەکەکە لە سنوورەکەیاندا دابنێن، تا چی دیکە دایک و باوکانی ئەو دەڤەرە، وەک خۆی بێچارە نەبن و، ئیدی پەکەکە نەتوانێت منداڵی کەس بڕفێنێت.''
(کەمال قادر) گوتیشی: ''حزبه‌كانی باشووری كوردستان، هه‌موویان شۆڕ‌شیان كردووه، له شاخ بوونه، به‌ڵام قه‌ت نه‌بووه منداڵی خه‌ڵكی بڕفێنن، یان له‌خشته‌یان به‌رن، ته‌نانه‌ت هه‌رگه‌نجێك بڕۆشتایە بۆ پێشمه‌رگایه‌تی، ده‌بوو باوك و دایكی ڕازی بوایەتن، جا دەبووە پێشمەرگە.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




