کەرکووک؛ پێشمەرگە هەوڵی تەقاندنەوەی ٣ بیرەنەوتی پووچەڵ کردەوە

كه‌ركووك-KDP.info- بەڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحییه‌كانى كه‌ركووك ڕایگه‌یاند: له‌ڕێى 3 مینى چێنراوەوە هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى 3 بیره‌نه‌وت درابوو، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وە پووچه‌ڵ كرانه‌وه.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: ''به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له سنوورى ناحیه‌ى سهرگهرانى شارى كه‌ركووك هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى هه‌رسێ بیره‌نه‌وته‌كانى ژماره (46، 172 و 99) درابوو، سێ مینیان پێوه لكێنرابوو، بەڵام ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانى ئه‌ندازه‌ى مینپووچهڵكردنهوهى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه گه‌یشتن و مینه‌كانیان پووچەڵ کردەوە''
نەشوان بەرزنجی




