لە مانگی ئاداردا پێشمەرگە ٥٧٥ بۆمبی چێندراوی پووچەڵ کردنەوە

هه‌ولێر-KDP.info- فه‌رمانده له ئەندازەی پشتیوانیى یه‌كی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى) ڕایگەیاند، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى (FSD) له ماوه‌ى مانگى ئاداردا توانیویانه نیزیكهى 575 بۆمبى چێنراوى داعش پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى)، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی گوت: ''به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى بیانیى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى بۆمبى چێنراو F.S.D)) له ماوه‌ى مانگى ئادارى ڕابردوودا توانیومانه 405 بۆمبى چێنراو و، تیمه‌كانى خۆیشمان 170 بۆمبى چێنراوى دیکەى تیرۆریستانى داعش پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه و، 11 گوللهتۆپى جۆراوجۆریشمان له‌ناو بردووه.''
لیوا (مه‌حموود) دەشڵێت: ''پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و مین و بۆمبه چێنراوانهى تیرۆریستانى داعش، له میحوره‌ى خازر و گوێڕ و مه‌خموور و تلسقۆف بوونە و، ئێستاش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ڕێكخراوه بیانییه‌ى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین له‌و چوار میحوه‌ره‌دا له كاره‌كانمان به‌رده‌وامین.''
نەشوان بەرزنجی




