٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، لەگەڵ سەرۆك بارزانیدا كۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لەبارەی دۆخی مووسڵ و پاشەڕۆژی ئەو پارێزگایە، لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستاندا كۆ دەبنەوە.

(سەیدۆ چەتۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستاندا كۆ دەبنەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی مووسڵ و دواڕۆژی ئەو پارێزگایە دەكرێت، لەبەر ئەوەی مووسڵ دووەم گەورەترین پارێزگایە لەسەر ئاستی عێراقدا.

(چەتۆ) گوتیشی، پارێزگای مووسڵ لە ڕووی جیۆگرافی، ئەمنی و كۆمەڵایەتی و ھەموو بوارەكانەوە بە ھەرێمی كوردستانەوە گرێ دراوە، جگە لەوەیش دەكەوێتە ناو سنووری ماددەی١٤٠ـی دەستوری عێراقەوە، بۆیە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێم و مووسڵ، ئەو كۆبوونەوەیە ساز دەكرێت.

 

 

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار