زاخۆ؛ پەکەکە به ته‌قاندنه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك، ڕێی له گه‌شتیاران گرت

دھۆک-KDP.info- پەکەکە حەوت تونێلی لە سنووری پارێزگای دھۆک لێداون و شەوی رابردوویش لەسه‌ر ڕێگایه‌كی سنووری زاخۆ، تەقینەوەیەکی ئەنجام داوه.
فەرماندەی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری دھۆک عەقید(دلێر زێباری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "به‌م دواییانەدا لە سنووری پارێزگای دھۆک پەکەکە زۆر تونێلی لێداون و ھەندێک بۆمبیشیان داناونه‌ته‌وە، خۆی لە ناوچەی ئامێدی سێ تونێلیان لێداون به‌ڵام جارێ نەیانتوانیوە مینی لێ دابنێنەوە، لە سنووری زاخۆیش لە ناوچەی سندی و گولی لە رێگای باتیفێ، بانکێ، شەرامش و دەشتەتخێ چوار تونێلیان لێداون، یەکێکیان مینیشیان لێی داناوه‌ته‌وە و ئەوانەی دیکە دیاره كه نەینتوانیبوو مینیان لێ دابنێنەوە، هه‌ڵبه‌ت لەنێوان دەشتەتەخ و شەرامش کە بۆ قەسرۆک دەچێت مینیان چاندبوو، هێزه‌كانمان به هاوكاریی تیمی ئەندازیاریی دھۆک پووچەڵیان كردوونه‌ته‌وه.''
عەقید (دلێر زێباری) گوتیشی، ''شەوی رابردوو 31/3/2017 لەسەر رێگای نێوان گوندی مێرگەشیش و قەسرۆک، گەلییەکی لێیه و خه‌ڵكی بۆ گه‌شت و سه‌یران بۆی ده‌چن، ڕێگه‌كه‌یان مینڕێژ كردووه و تەقاندوویانەتەوە، به هۆیه‌وه بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە نەیانتوانیوه بگەڕێنەوە و شەوی رابردوو لەوێ مابوونەوە، هه‌ڵبه‌ت بەشێکیان رزگار کراون و بەشێکیشیان به هۆی ڕێ لێگیرانیان هه‌ر له‌وێ گیریان خواردووه و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.''
فەرماندەی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری دھۆک گوتیشی، له‌و شوێنه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی لێن، رێگە نادەن کەس نێزیکی ئەو ناوچانە بێته‌وه و رێگری لە خەڵک دەکەن بچنە سەر ماڵ و گوندەکانیان و کاری کشتوکاڵی بکەن، یاخود ئەوانەی بە مەبەستی سەیران بچێته ناوچه‌كه رێگری لێ دەکەن.
بڵند ئیبراھیم




