سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، ڕووسنه‌فتی ڕووسیایی نه‌وتی كوردستان بار ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، كۆمپانیای ڕووسنه‌فتی ڕووسیایی، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگی نیسانه‌وه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ره‌كانی ئیتاڵیا بار ده‌كات، به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م گه‌وره‌كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی كه ڕاسته‌خۆ نه‌وت له هه‌رێم بكڕێ و بیگوێزێته‌وه.
كه‌شتیی نەوتهەڵگری مینێرڤا سۆفیا، لە بەندەری جەیهانی تورکیاوه نه‌وته‌كه‌ی كوردستان بۆ ئیتاڵیا ده‌گوێزێته‌وه، لەوێیشەوە له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه دەگوازرێتەوە بۆ پاڵاوتەی کۆمپانیای رووسنەفت لە ئەڵمانیا.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رووسنەفت كه کۆمپانیای حکوومه‌تی رووسیایه له 21-2-2017، لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی هەفتەی نەوت له لەندەن، گرێبەستێكیان واژۆ کرد. بەپێی گرێبەستەکە کۆمپانیای رووسنەفت بۆ ماوەی سێ ساڵ (2017، 2018 و 2019 ) نەوتی هەرێمی کورستان دەکڕێت.
لە مێژووی نەوتی هەرێمی کوردستاندا، بۆ یەکەمجارە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتیی نەوت کە پێگەیەکی بەهێزی لە پیشەسازی نەوت لە جیهاندا هەیە، رێککەوتنێکی درێژخایەن لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەکات. به‌مه‌یش ده‌رگا به ڕووی گه‌وره‌كۆمپانیاكانی دیكه‌دا كرایه‌وه تا بێن و ڕاسته‌وخۆ نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان بكڕن.




