٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''لەئێستادا تاکە سەرچاوەی داھاتی کەرکووک ھەرێمی کوردستانە''

سەرچاوە: KDP.info

 

کەرکووک-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە لیژنەی نەوت و غاز ده‌ڵێ،  لە 2003وە بەغدا ھیچ پارەیەکی پترۆدۆلاری بۆ کەرکووک رەوانە نەکردووە، هه‌ڵبه‌ت تاکە سەرچاوەی داھاتی کەرکووک ئەو 10ملیۆن دۆلارەیە لە ھەرێمه‌وه‌ رەوانە دەکرێت.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە لیژنەی نەوت و غاز (فوئاد حوسێن)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "حکوومەتی عێراق لە مانگی حه‌وتی 2003وە تاوەکو ئێستاکەش ھیچ بڕەپارەیەکی پترۆدۆلاری بۆ کەرکووک رەوانە نەکردووە، ھیچ ھۆکارێکیش نییه‌ تا سیاسەتی به‌غدا بەرانبەر کەرکووک بەوشێوەیە بێت، دیاره‌ كه‌ نایانەوێت خزمەت بە کەرکووک بکه‌ن و چی دیا نا.''

(حوسێن) هه‌روه‌ها گوتی، ''ھەرێمی کوردستان ھەموو مانگێک 10ملیۆن دۆلاری پترۆدۆلار رەوانە بۆ كه‌ركووك دەکات، خۆی ئه‌مه‌ش بەپێی رێککەوتنێکه‌ لەنێوان ئیدارەی پارێزگا و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوە.''

ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە لیژنەی نەوت و غاز گوتیشی، جیا له‌ ئەو 10ملیۆن دۆلارەی ھەرێم بۆ کەرکووکی رەوانە دەکات، ھیچ داھاتێکی دیکەی نییە، بۆیە گەر بوژانەوە و خزمەتگوزاری لە کەرکووک ھەبووبێت، هه‌ر لە رێگەی ئەو پارەیه‌وه‌  بووە، چونكه‌ بەغدا نە پارەی بوژانەوەی پارێزگاکان و نە پارەی پترۆدۆلار رەوانە ناکات.

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار