٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ شامۆ: سكرتێری گشتیی un، ئامۆژکاری کردین داواکاریەکانمان ئاراستەی سەرۆک بارزانی بکەین

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێ، ئەمڕۆ له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان کۆبووینەوە و باسمان لە داواکاری کوردانی ئێزدی کرد و ئه‌ویش ئامۆژگاری ئێمەی کرد، ھاوشێوەی سوننە و شیعە داواکاری و بۆچوونی خۆمان ئاراستەی (سەرۆک بارزانی) بکەین، بۆ چۆنیەتی ئیدارەکردنی ناوچەکانمان.
 
 
(شێخ شامۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "دوای ئەوەی دوێنێ (سەرۆک بارزانی) پێشوازی لە سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان کرد، ئەمڕۆ شاندێکی کوردانی ئێزدیش لەگەڵی کۆبوونەوە و لە دانیشتنەکەدا باس لە کۆمەڵێک پرس کراو میری ئێزدیان باسی لەداواکاری کوردانی ئێزدی و ئەوەی بەسەری ئێزدیەکان ھاتووە کرد.
 
 
(شامۆ) گوتیشی، "ماوەیەک پێش ئێستا ئەنجوومەنی روحانی و کەسایەتیەکانی کوردانی ئێزدی ڕاپۆرتێکیات لەبارەی داواکاری کوردانی ئێزدی  ڕادەستی (سەرۆک بارزانی) کرد، ھەمان ئەو ڕاپۆرتە ئەمڕۆ ڕادەستی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان  کرا، کە باس لەچۆنیەتی ڕزگارکردنی شنگال و بەپارێزگابوونی شنگال و پرسی ئاوەدانکردنەوە و قەرەبووکردنەوەى شنگال دەکات لەڕاپۆرتەکەدا ھەبوون.
 
 
نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان ده‌شڵێت، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئامۆژکاری ئێمەی کرد کە شیعە و سوننە بۆچوون و داواکاری  خۆیان لە بارەى ئیدارەکردنی ئەو ناوچانە پێشکەشی (سەرۆک بارزانی) کردووە و داوای کرد ئێمەش بەھەمان شێوە بۆچوونی خۆمان پێشکەشی (سەرۆک بارزانی) بکەین، ئەمەش جێگەی سەرفرازی ئێمەبوو.
 
 
(شێخ شامۆ) باسی لەوەشکرد، ئێمە باسمان لەوەکرد شنگال ھەرێم ئازادیکردووە و کەس و کاری ئێمەش ھەرێم ئازادیکردوون  و ئاوارەکانیش ھەرێم حەواندوونیه‌وه‌، بۆیە گەر شنگال ببێتە پارێزگا باشترین کار ئەوەیە شنگال و دەشتی نەینەوا بگەرێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان، میری ئێزدیانش پشتگیری ئەمەی کرد.
 
 
لە بارەی به‌ جینۆ سایدناساندنی کارەساتی شنگال (شێخ شامۆ) گوتى، "داوامانکرد کە بەغدا ھاوکار نییە و ھاوکاری ئێمە ناكات، لەوەڵامدا باسی لەوەکرد لەگەڵ (سەرۆک بارزانی) و (حەیدەر عەبادی) له‌وباره‌یه‌وه‌ قسەمان کردووە و پرۆپۆزەڵێک لە بەریتانیا ئامادەکراوە و رەوانەی بەغداکراوە، بۆئەوەی دادگایەکی ناوخۆیی ئامادەبکرێت بۆچارەسەرکردنی ئەو پرسە.
 
 
بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار