٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته‌ هه‌ولێر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس)، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و  له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێ كرا.

بڕیاره‌ گۆتێرێس، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی كامپه‌كانی ئاواران بكات و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ ره‌وش و ژیانی ئاواره‌كان بكۆڵێته‌وه‌.
گوتێریس، له‌ سه‌ره‌تای 2017ه‌وه‌، وه‌ك سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ستبه‌كاربوو، پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆرتوگال بووه‌، له‌ ساڵی 2005ه‌وه‌ تاكو 2015، واتا ماوه‌ی 10 ساڵ كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌ران بووه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.
 

هەواڵی پەیوەندیدار