٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پەکەکە لە سنووری هەڵەبجە، قەڵادزێ، پشدەر، شارباژێر و پێنجوێن چالاکی هەیە و سەرانەش لە خەڵک وەردەگرن"

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی- هەڵەبجە دەڵێت، لە داهاتوودا پەکەکە سەرئێشە بۆ ئیدارەی سلێمانی دروست دەکات، چونکە لەو دەڤەرەدا چالاکیی سەربازییان هەیە.

(عەتای شێخ حەسەن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پەکەکە بە چەکەوە لە ناوچە سنوورییەکانی سلێمانیدا بوونی هەیە، جیا لەوەش بازگەیان لەسەر ڕێی هاتوچۆی خەڵک داناوە، گومرگ و سەرانە لەو ئۆتۆمبێلانە دەستێنن کە بار و کەرەستەی خەڵک دەگوازنەوە، هاوکات ڕێگری لەو مەڕدار و ئاژەڵدارانەش دەکەن، کە بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵەکانیان بەرەو کوێستانەکان دەچن و سەرانە لەوانیش دەستێنن. پەکەکە لە ژینگەی سیاسیی خۆی فەشەلی هێناوە و نەیتوانیوە لەگەڵ خەڵکی خۆی دڕێژە بە ژیان بدات.''

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی- هەڵەبجە دەشڵێ: ''پەکەکە هەرێمی کوردستانی کردووە بە شوێنی چالاکیی سیاسیی خۆی و سەروەریی کوردستان و ئیرادەی خەڵکی کوردستانی پێشێل کردووە. ئەندامانی پەکەکە لەناو سەنتەری شارەکاندا هەن و کار لەسەر شتنەوەی مێشکی گەنج و منداڵی تازەپێگەیشتوو دەکەن.''

(عەتای شێخ حەسەن) ئاماژەیشی دا: '' پەکەکە لە هەورامان و هەڵەبجە و  شارباژێر دەستی بە وەرگرتنی باج و سەرانە کردووە، بەتایبەت لە هەڵەبجە و قەڵادزێ و پشدەر و شارباژێر و پێنجوێن بازگەیان داناوە و باج و سەرانە وەردەگرن و، لە داهاتوودا سەرئێشە بۆ ئیداری سلێمانی دروست دەکەن.''

کارزان سەباح هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار