٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. گۆران کاکەیی: پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا بڕیاریان داوە لەگەڵ کوردستان بمێننەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (د. گۆران کاکەیی)، مامۆستای زانکۆ دەڵێت، پێکهاتەکان بڕیاریان داوە، ئیدی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەمێننەوە، چونکە کوردستان زامنی پێکهاتەکانە.

(د. گۆران کاکەیی)، مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی جیهان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان و پێکهاتەکانی ناوچە کێشە لەسەرەکان بڕیاریان داوە، کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەبن و، پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا داوایان کردووە، هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناوچەکانیان بپارێزن. کاکەیییەکانیش داوایان کردووە، هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە نەکشێتەوە و بیانپارێزێت. ئەو پێکهاتانە متمانەیان بە سوپای عێراق نەماوە، چونکە ئەوان بەشێک لە هۆکاری ئەو نەهامەتییانە بوون، کە بەسەریان هات. ئەوە خەونە، کە دووبارە لایەنێکی دیکە لە دەرەوەی کوردستان فەرمانڕەوایی بەسەر شنگال و ناوچەکانی دیکەدا بکات، بەڵکو تەنیا پێشمەرگە پارێزگارییان لێ دەکات.''

(د. گۆران کاکەیی) دەڵێت: ''زۆربەی پێکهاتەکان لە پەرلەماندا نوێنەریان هەیە و بڕیاریان داوە، ناوچەکانیان بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان.''

(د. گۆران کاکەیی) دەشڵێت: ''(سەرۆک بارزانی) باسی لەوە کردووە، کە لە چوارچێوەی کوردستاندا پارێزگاری لە پێکهاتەکان بکرێت، بۆیە ئێستا کوردستان بووەتە لانکەی زیاتر لە ملیۆن و نیوێک ئاوارە و پێکهاتەی دیکەی دەرەوەی کوردستان، کە ئەمەش بۆ داهاتووی کوردستان زۆر گرینگە و لە ئێستاوە ئاماژەیەکی ڕوونی بە جیهان داوە، کە هەرێمی کوردستان وڵاتی لێقەوماوانە و پێکهاتەکانیش دەپارێزێت.''

کارزان سەباح هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار