٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پاپا بانگهێشت ده‌کرێت سه‌ردانی کوردستان و عێراق بکات

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  ئاژانسی ڕۆمه‌ر ڕیپۆرت بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌، شاندێکی ئایینه‌ جیاوازه‌کانی عێراق و کوردستان سه‌ردانی پاپای ڤاتیکانیان کردووه‌ و بانگهێشتییان کردووه‌ سه‌ردانی کوردستان و عێراق بکات.

ئاژانسه‌که‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات شانده‌كه‌ نوێنه‌رانی موسوڵمان و کریستیان و ئێزدی و چه‌ندین ئایینی جیاجیای تێدا بووه ‌و، پاپا بندیکتی شانزدەیەم پاپای ڤاتیکان، خۆشحاڵیی خۆی به‌م برایه‌تی و ته‌بایییه‌ ده‌ربڕیوه‌ و داوای کردووه‌ نزای بۆ بکه‌ن. 
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئیتاڵیا و ئەندامی شانده‌كه‌ داوای له‌ پاپا کردووه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات، چونکه‌ خوشک و برا کریستیانه‌کان له‌ هه‌رێم پێویستیان به ‌سه‌ردانی پاپا هه‌یه.

هەواڵی پەیوەندیدار