سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سکرتێری گشتیی یوئێن پلانی پاش داعش تاوتوو دەکەن

هەولێر-KDP.info- (ئەنتۆنیۆ گوتێرس) سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا، پرسی ئاواران و پلانی سیاسیی پاش داعش لە مووسڵ دەخەنە بەر باسەوە.
(ئەنتۆنیۆ گوتێرس) سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان کە ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە بەغدا، له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یەوە گوتی، ھۆكاری سەردانەكەی لەبارەی دۆخی ئاوارەكانی مووسڵە.
ڕایشیگەیاند "پێویستە گیانی ھاووڵاتیانی سڤیل لە موسڵ بپارێزرێت".
وەها بڕیاره پاش سه‌ردانكردنی به‌غدا، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، (ئەنتۆنیۆ گوتێرس) لەگەڵ سەرۆک بارزانی)دا کۆ دەبێتەوە و، پرسی ئاواران، هەروەها پلانی سیاسیی پاش داعش دەخەنە بەر باسەوە، هاوکات چۆنیەتیی دابیبنکردنی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ خەڵکی پارێزگای نەینەوا گفتوگۆ دەکەن، بۆ ئەوەی خەڵکی لە پاش شکستدانی یەکجارەکیی داعش، بە ئازادی و ئاسوودەیی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و بەردەوامی بە ژیانی ئاسایی خۆیان بدەن.
یەکێکی دیکە لەو خاڵانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا باسی لێ دەکرێ، بابەتی چۆنیەتیی ئیدارەدانی شاری مووسڵ و سنووری پارێزگاکەیە و لە ڕووە سیاسییەکەیەوە، سەرۆک هەرێمی کوردستان و سکرتێری گشتیی یوئێن گفتوگۆ دەکەن.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بووه‌ته سكرتێری گشتیی یوئێن و ئەم سەردانەیش یه‌كه‌م سه‌ردانی (ئه‌نتۆنیۆ گوتێرس) بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان وه‌ك سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.




