"لەبەر پەكەكە دەروازەیەكی سنووری پەكی كەوتووە"
_-_Copy__2017_03_29_h16m37s6__HK.jpg)
سیدەکان-KDP.info- خاڵی سنووریی كێلەشین، تاكە خاڵی بەیەكەوەبەستنەوەی سێگۆشەی سنووری هەرێمی کوردستان و توركیا و ئێرانە. لەڕووی بازرگانییەوە بە سنوورێكی گرینگ دادەنرێت، بەڵام تا ئێستا وەك خاڵێكی سنووریی نافەرمیی ماوەتەوە و لەبەر پەكەكە پەكی كەوتووە.
(ئیحسان قادر)، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''سنووری كێلەشین لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئێراندایە و، حكوومەتی هەرێم بە جددی كاری لەسەر كردووە و دەیەوێت ئەو سنوورە بكرێتەوە، سەر كونسووڵی ئێرانیش سەردانی ناوچەكەی كردووە، بەڵام تا ئێستا کاری تێدا نەكراوە.''
بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان گوتیشی: ''بە كردنەوەی ئەو مەرزە، ناوچەكە بووژانەوەیەكی تەواو بە خۆیەوە دەبینێت و كارئاسانییەكیش دەبێت بۆ هاتوچۆكردنی هاووڵاتییان و گەشتیاران، تەنانەت لە باری تێچووشەوە كەمتری تێ دەچێت، بەڵام پەكەكە لە ناوچەكەدایە و بەهۆی ئەوانەوە 100 گوند ئاوەدان نەكراونەتەوە، چونکە پەكەكە هەمیشە ویستوویەتی ناوچەكان وێران بكات، هەربۆیە ڕێگرە لە كردنەوەی ئەو دەروازەیە و حكوومەت هەوڵ دەدات پەكەكە نەبێتە ڕێگر لە كردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە.''
ڕابین شێروانی




