پەکەکە: ئێمە دژی ئه‌سه‌د نین.. بەمزووانە له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا ڕێک‌دەکەوین

هەولێر-KDP.info- نوێنه‌ری پارتی یه‌كێتیی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) له رووسیا، ئاشكرای كرد كه كورده‌كان و حزبه‌كه‌ی دژی ده‌وڵه‌تی (به‌شار ئه‌سه‌د) نین و هه‌وڵی رووخانی ناده‌ن و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا رێكکه‌وتنی ته‌واو له نێوان په‌یه‌ده و ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق ده‌كرێت.
(عه‌بدولسه‌لام محه‌ممه‌د عه‌لی) نوێنه‌ری په‌یه‌ده له رووسیا، به ئاژانسی "ئار بی سی" راگه‌یاندووه "ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له ژێر ناوی قه‌ڵغانی فورات له ناو خاكی سووریادا، هێزه كوردییه‌كان تووشی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كات كه ده‌بێ له دوو به‌ره‌دا شه‌ڕ بكه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه دانوستان و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیمان هه‌ڵبژاردووه. له رۆژانی داهاتوویشدا شایه‌تیی رێككه‌وتنێكی ته‌واو له نێوان كورده‌كان و هێزه‌كانی لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ده‌بین".
ئه‌و نوێنەرەی پەیەدەی سەربە پەکەکە، له درێژه‌ی قسه‌كانی خۆیدا ده‌ڵێ، "كورده‌كان دژی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سووریا و (به‌شار ئه‌سه‌د) نه‌بوونه و هه‌وڵیان بۆ رووخانی رژێمه‌كه‌ی نه‌داوه. ته‌نیا مه‌به‌ستی ئێمه چه‌سپاندنی مافی كه‌مینه‌كانه له ناو ده‌ستووری نوێی وڵات‌دا".
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، "ئا‌نكا‌را و مۆسكۆ له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه سوپای توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا نه‌كه‌ن".
پێشتریش هاوپەیمانەتیی نێوان پەکەکە و ڕژێمی (ئەسەد) لە زۆر بۆنەدا جەختی لێ کراوەتەوە و، تایبەت لە چۆنیەتیی بەڕیوەێوەبردنی ڕۆژئاوای کوردستاندا کە وەک چاودێران هەمیشە جەختیان لیی کردووەتەوە کە پەکەکە بە پشتیوانیی (بەشار ئەسەد) خۆی سەپاندووە بەسەر ڕۆژائاواد، ئاماژەکانی دیار بوون.
جیا لەوەی لە زۆر میحوەری شەڕدا، هێزەکانی پەکەکە لە سووریا نەک هەرهاوکاریی سوپاکەی (ئەسەد) بوون، بەڵکە ڕێگای سەرەکی و ستراتیژی و ناوچەگەلیان ڕادەست کردوونەتەوە و دواترینیشیان منبجە، کە پاش بەکوشتدانی سەدان ڕۆڵەی کورد، پەکەکە رادەستی سوپای ڕژێمی سووریای کردەوە.
کاوە جەم




