٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنەكەسە: پەیەدە ده‌یه‌وێت رامانكێشێت بۆ براكوژی.. له‌ دوێنێوه‌ 30سەركردە و ئەندامی ده‌ستگیركردوون

سەرچاوە: KDP.info

 

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی ئەنەكەسە لە ھەرێمی كوردستان دەڵێ،  پەیەدە بەردەوامە لە دەستگیركردنی سەركردە و ئەندامانی ئێمە و، لە دوێنێیشەوە تا ئێستا 30سەركردە وئەندامی لێ دەستگیر كردووین، ئەوەی جێی مەترسییشە ئەوەیە كە، پەیەدە كەسوكاری پێشمەرگەكانی رۆژ دەستگیر دەكات، بۆ ئەوەی رامانكێشێت بۆ شەڕی براكوژی.

 

(خالید عەلی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پەیەدە ھەڵمەتێكی بۆ دەستگیركردنی سەركردە و ئەندامانی ئێمە دەست پێ كردووە و لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ 30سەركردە و ئەندامی ئێمەی دەستگیر كردووە و چارەنووسیان دیار نییە، جگە لەوەیش ماڵی خەڵك تاڵان دەكەن و ئاگریان تێ بەردەدەن".

 

(عەلی) گوتیشی: "پرۆسەی دەستگیركردنی سەركردە و ئەندامانی ئێمە بەردەوامە و نەوەستاوە، كە ئەمەیش كارێكی زۆر خراپە پەیەدە دەستی پێ كردووە، كە بێگومان ئەم هەڵمەتەیش دوای روداوەكەی شنگال دێت".

 

بەرپرسی نووسینگەی ئەنەكەسە لە ھەرێمی كوردستان ده‌شڵیت، پەیەدە كارێكی مەترسیدار دەكات ئەویش ئەوەیە كە، دەچێت كەسوكاری پێشمەرگەكانی ھێزی رۆژ دەستگیر دەكات، بۆ ئەوەی رامانكێشێت بۆ شەڕی براكوژی و، پێشمەرگەكان لێرە كاردانەوەیان ھەبێت، كە ئەمەیش زۆر مەترسیدارە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار