په‌كه‌كه، كار بۆ عه‌ره‌باندنی ڕۆژئاوا ده‌كات؛ ''شه‌بیحه''كانیشی خه‌ڵك ده‌ڕفێنن

مووسڵ-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد (ئەنەکەسە)، ئاماژە بەوە دەکات كه په‌كه‌كه له ڕێی پەیەدەوه، هه‌ڵمه‌تی گوشار خستنە سەر ماڵی کادیرانی (ئەنەکەسە)ی به‌رپا كردووه و، بە عەرەبنشینەکانی گوتووە، شوێنی ماڵی کادیرانی ئەنەکەسە بگرنەوە.
(بڵند عەبدۆ) کادیری پێشکەوتووی و ناوچەی عامودای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''ئاسایشی (په‌كه‌كه) له ڕۆژئاوای كوردستان، لیستێکی هێناوە ماڵ بە ماڵی عامودا دەگەڕێت، لێیان دەپرسێت (ئێوە ئەنەکەسەن یان په‌یه‌ده)، هەر ماڵێک لایەنگری (ئەنەکەسە) بێت شوێن و ناونیشانی ماڵەکەی دیاری دەکەن و سیناریۆی جۆراوجۆری بۆ دروست دەکەن، بۆ ئەوەی دەریانبکەن و خەڵکی عەرەبنشین لە شوێنیان دابنێن'' و، گوتی: "سەرجەم ئەو عەرەبانە ئەو کەسانەن کە کوڕەکانیان بەزۆر براون بۆ شەڕی منبج، یان شەڕی داعش، گوایە لەناو سوپای سووریای ئازادن".
(بڵند عەبدۆ) جه‌خت ده‌كاته‌وه، ''(په‌كه‌كه- پەیەدە) بەردەوامە لە ڕفاندنی خەڵک، ئێستا چالاکیی ڕفاندنی داوەتە هێزێک بەناوی (گەنجانی تۆڵە)، ئەو گەنجانە ئه‌وانه‌ن کە لە کاری لێدانی خەندەق كاریان کردووە و بەشێکی زۆریان پێشووتر لەسەر دەستی هێزێک بەناوی (شبیحە محلیە) مەشقیان لە سەربازگه‌ی دیمەشق بینوە.''
کارزان سەباح هەورامی




