هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى نه‌ینه‌وا بۆ هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى ڕۆژئاوا: له په‌كه‌كه دوور كه‌ونه‌وه

مووسڵ-KDP.info- هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا داوا له هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى كوردستانى سووریا ده‌كات، هاوپه‌یمان بن له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كوردستانى سووریا و دژ به توندوتیژییه‌كانی په‌كه‌كه ببنه‌وه، هاوكات داوایان لێ ده‌كات، وه‌كو هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى له كوردستانى سووریا به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ى كه كورد و عه‌ره‌ب به‌یه‌كه‌وه نیشته‌جێن، دوور كه‌ونه‌وه له هێزه‌كانى په‌كه‌كه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یێدراوه‌كانی سه‌ركرده‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه و سه‌رچاوه سیاسی و میدیاییه‌كان، له هێرشه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر باره‌گاكانیان و سوتاندنی باڵاخانه‌كان و ڕاوه‌دوونان و ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده و ئه‌ندامانیان له ڕۆژئاوای كوردستان، به‌شێك له عه‌ره‌به‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان هاوكاریان بوون.
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م زانیاریانه، (مه‌زاحم ئه‌حمه‌د ئه‌لحوێت) گوته‌بێژى هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له ڕاگه‌یێنراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى دراوه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، ده‌ڵێ، ''دواى گوێبستبوونمان له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك له كه‌سانى هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى كوردستانى سووریا به‌شدار بوونه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له هێرشكردنه‌سه‌ر باره‌گاكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى سووریا، ئێمه وه‌كو هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین و هۆشداریتان ده‌ده‌ینێ له‌و تاوانانه كه په‌كه‌كه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بووه و، داواتان لێ ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌سانه دیارى بكه‌ن كه به‌شدارییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى فیتنه‌ى تائیفى دروست نه‌بێت."
هه‌ر له‌ڕاگه‌ینێنراوه‌كه‌دا گوته‌بێژى هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا داوا له هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى كوردستانى سووریا ده‌كات و ئامۆژگارییان ده‌كات له په‌كه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه و پێویسته له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانیان له پارتی دیموكراتی وكردستانی سووریا كار بكه‌ن و هاوپه‌یمان بن، هاوكات هۆشداریی داوه له‌وه‌ی، هاوپه‌یمانه‌تیی له‌هه‌ڵ هێزه‌كانى په‌كه‌كه فیتنه‌ى تائیفى له‌نێوان عه‌ره‌ب و كوردی لێ دروست ده‌بێت و، ده‌ڵێ ''چونكه ئێمه ده‌بینین پاڵنه‌رێكى تایبه‌تى سیاسى له‌لایه‌ن (به‌شار ئه‌سه‌د) و (نووری مالیكى) هه‌یه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن فیتنه‌ى تائیفى دروست بكه‌ن له شنگال و كوردستانى سووریادا، بۆیه داوا له سه‌رۆكهۆزه‌كانى عه‌ره‌ب له كوردستانى سووریا ده‌كه‌ین، كارتان له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سووریا و ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانیی كوردى بێت."
ڕاگه‌یێنراوه‌كه‌ی هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانى) له پارێزگارى له شه‌ڕه‌ف و كه‌رامه‌تى ئه‌وان، ده‌رگاى كوردستانى به روویاندا كرده‌وه، ئه‌و داوایه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه له هێزه‌كانى په‌كه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه و پێیانڕاده‌گه‌یێنێ، ''چونكه ئێوه هاوپه‌یمانه‌تیتان له‌گه‌ڵ هێزێكه كه زیاتر له 2 هه‌زار چه‌كدار و سه‌ركرده‌ى داعش له رێزى په‌كه‌كه‌دان؛ كه‌چی هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگا سوننییه‌كان له‌به‌رانبه‌ر چاكه‌خوازیی هه‌رێمی كوردستان نازانن چۆن سوپاسى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و گه‌لى كوردستان و هێزه‌كه‌ى بكه‌ن."
نه‌شوان به‌رزنجى




