عەزیز وەیسی: ڕێگای ڕاست ئه‌وه‌یه پەکەکە باشوور جێ بهێڵێ

هه‌ولێر-KDP.info- لیوا (عەزیز وەیسی) رایگه‌یاند كه پەکەکە دەیەوێ دەرفەت لە بۆشایی سیاسی و سەربازیی پارچەکانی دیکەی کوردستان وەرگرێت و، دەست بەسەر ھەموو پارچەکانی کوردستاندا بگرێ.
له‌باره‌ی هێرشی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی پاراستنی سنووری خاكی كوردستان و دابینكردنی ئارامیی ناوچه‌كه‌دا بوون، لیوا (عەزیز وەیسی) فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە نووسینێکدا، وێڕای نیگه‌رانیی خۆی له‌باره‌ی رووداوی هرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه لە خانەسۆر و، زیانەکان لە ھەر لایەک بن ئەوە خەساره‌ت و باجەکەی کورد دەیدات، دەڵێ "زۆر خەمبارین بەوەی پەکەکە ئەو یارییە دەکات كه ھیچ دەستکەوتی بۆ کورد نابێت و جگە لە ماڵوێرانی.''
له‌و نووسینه‌یدا كه کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێدراوه، (وه‌یسی)ی فه‌مانده باوه‌ڕی وایه، پەکەکە بەو کارانەی رۆژ بەڕۆژ به‌ره‌و لاوازی دەچێت و گوتی، ''جیاوازیی ھەبوونی پەکەکە لە باشوور، رۆژئاوا، رۆژھەڵاتی کوردستان لەگەڵ پێشمەرگەی رۆژئاوا ئەوەیە، پەکەکە بەدوای بۆشایی سیاسی و عەسکەریی پارچەکانی دیکەی کوردستانه‌وه‌یه، كه مەبەست لێی دەستبەسەرداگرتنی پارچەکانی کوردستانە، به‌مه‌ش ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگیی لەنێوان شکست و رەفتارەکانیدا كه دوورن لە لۆژیک بشارێتەوە.''
فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی لەبارەی لەشکری رۆژیشه‌وه دەڵێ "لەشکری رۆژئاوا بە ناچاری ھاتوونەتە باشوور؛ سەرۆکایەتیی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی ھاوکاری بۆ درێژ کردوون ھەروەک چۆن پەکەکە بۆ پەیەدەی درێژ کردووە، هه‌ڵبه‌ت لەشکری رۆژ بووه‌تە ھێزێکی پڕۆفیشناڵ و بە رێگەی زانستی سەربازی و ئەمنی دەتوانن خاکی خۆیان بپارێزن و ئەمنیەتی میللەتی خۆیان پارێزگاری لێ بکەن، بەڵام مخابن تا ئەو چرکەساتەی دەنووسم، پەکەکە دژی گەڕانەوەی لەشکری رۆژە.''
ئه‌و ده‌ڵێ ''ئەوکاتەی مەترسیی کەوتە سەر ھەرێمی کوردستان، لەشکری رۆژ بەو ئەزموونەی لە ھەرێمی کوردستان بینیویه‌تی، توانییان رۆڵێکی گه‌لێك گەورە و بەرچاو ببینن بۆ پاراستنی ھەرێمی کوردستان و، خه‌ڵكی شایەتیی بۆ قارەمانییان دەدەن، به‌ڵام مخابن ھیچ جارێک بێ ئاستەنگ نەبوون لەلایەن پەیەدە و یەپەگەی سەربە پەکەکەوه، شەھیدانی لەشکری رۆژئاوا نەگەڕێندراونەوە باوەشی ئەو خاکەی تێیدا لەدایک بوون.''
هه‌ر له‌باره‌ی له‌شكری ڕۆژه‌وه لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا لیوا (عەیزیز وەیسی) ئاماژەی داوه "لەشکری رۆژ ھێزێکی نەتەوەیین، لەشکری رۆژ لەھەر پارچەیەکی کوردستان پێویست بکات ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن، چونكه لەژێر فەرمانی ھەرێمی کوردستان و وەک ھێزێکی یاسایی لەژێر فەرمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كاندا کار دەکات.''
له كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا (وه‌یسی) ده‌ڵێ ''رێگەی راست بۆ کوردایەتی ئەوەیە، بەپەلە پەکەکە بڕیاری خۆی بدات و دەست لە باشوور بەر بدات و، دەست نەخاتە نێو کاروباری ناخۆی ھەرێمی کوردستانه‌وه و، نەبێتە ئامرازی تێکچوونی پەیوەندیی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاسایشی کوردستان.''
قائید میرۆ




