دوو حزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێكه‌ڵ به یه‌ك بوونه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- یه‌كێتیی شۆڕشگێڕانی كوردستان و پارتی ئازادیی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له شاری هه‌ولێر، تێكه‌ڵبوونه‌وه‌یان راگه‌یاند و، بڕیاره له‌ژێر ناوی پارتی ئازادیی كوردستاندا (پاك) درێژه به خه‌باتی هاوبه‌ش بده‌ن.
نزیك به 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، یه‌كێتیی شۆڕشگێڕانی كوردستان به سه‌ركردایه‌تیی (سمكۆ یه‌زدانپه‌نا) جیابوونه‌وه‌ی خۆی له یه‌كێتیی شۆڕشگێڕانی گه‌لی كوردستان به سه‌ركردایه‌تیی (حوسێن یه‌زدانپه‌نا) راگه‌یاند. ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه برای یه‌كترین و حزبه‌كه‌یان ساڵی 1991 له‌لایه‌ن (سه‌عید یه‌زدانپه‌نا)ی برایاناوه، دامه‌زراوه.
ئه‌مرۆ له هۆتێل (كاپیتۆڵ)ی شاری هه‌ولێر و له میانه‌ی كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا، (سمكۆ یه‌زدانپه‌نا) تیكه‌ڵبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی ئازادی كوردستاندا، ئاشكرا كرد.
(سمكۆ یه‌زدانپه‌نا) دووپاتی كرده‌وه كه دوای 10 ساڵ، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاكامه كه "چیتر درێژه به‌و دووبه‌ره‌كه‌یه نه‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌ی ئه‌و حزبه‌دا هاتووه كه "به سه‌رنجدان به‌و مێژووه پڕ له سه‌روه‌رییه و به‌و ئاگاهی و راستییه‌ی كه ئێمه زاده‌ی یه‌ك مه‌كته‌بی فیكری و سیاسین، به ناڕه‌وامان زانی كه درێژه به‌و دووبه‌ره‌كییه بده‌ین و له پاش هه‌ڵهێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوی پێویست و به كرده‌وه ده‌ركه‌وت كه پارتی ئازادیی كوردستانیش به هه‌مان نه‌فه‌سه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌ڵوێسته‌كه‌مان و پێشوازی له بڕیاره‌كه‌مان ده‌كات، كه‌وابوو به پێویستمان نه‌زانی چیتر پرسی گرینگی یه‌كگرتن دوابخرێت".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه (حوسێن یه‌زدانپه‌نا) جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه كه به باوه‌شی كراوه‌وه پێشوازی له‌و تێكه‌ڵبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ن.
ئه‌و، هیوایشی خواست كه تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی شۆرشگێران له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌ی، ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌لاوه‌نانی دووبه‌ره‌كی و تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی كه له رووی فیكرییه‌وه له یه‌كتر نزیكن.
(حوسێن یه‌زدانپه‌نا) گوتی، "ئێمه هه‌نگاوی كرده‌ییمان بۆ به‌لاوه‌نانی دووبه‌ره‌كی و تێكه‌ڵبوونه‌وه نا، هیوادارم ئه‌وه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی حزبه‌كانی دیكه و دروستبوونی به‌ره‌یه‌كی كوردی بۆ حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان".
كاوه جه‌م




