مووسا کەڤال: شنگال خاکی ھەرێمی کوردستانە؛ پهكهكه بۆی نییه بڕیار له چارهنووسی ئێزدییان بدات

ههولێر-KDP.info- سەرۆکێ بزاڤی ئاشتیی ناوخۆیی، داوا لە سەرانی پەکەکە دەکات نەبنە ھۆکاری شەڕی براکوژی و دەشڵێ، شنگال خاکی ھەرێمی کوردستانە و پێویستە کوردانی ئێزدی خۆیان بڕیار لەچارەنووسی خۆیان بدەن نەک پەکەکە.
(د. مووسا کەڤال) سەرۆکی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی کە له نوێنەری ھەرچوارپارچەی کوردستان پێکھاتووە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "من وەک سەرۆکی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی، داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دەکەم، ھیچ کارێک نەکەن بگاتە ئاستی شەڕ و چەک بەکار نەھێنن. ئینجا راستییەک ھەیە دەبێت پەکەکە بزانێت، ئهویش ئهوهیه كه شنگال ھەرێمی کوردستانە و پێویستە خەڵکی شنگال بڕیار لەبارەی چارەنووسی خۆیان بدەن نەک پەکەکە، کە ئایا سەربە ھەرێمی کوردستان بمێنن یان جیا ببنەوە، داوایش لە ھەموو ھێزەکان دەکەین بە دانوستان کێشەکان چارەسەر بکرێن و چەک بەکار نەھێنن. ھیوادارین پەکەکە وەک پارتێکی سیاسی نەبێتە ئەگەری دروستبوونی شەڕی براکوژی و ببێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی ئاشتی لە ناوچەکە بەرقەرار بێت، ئەرکی ھەموو لایەنەکانیشە بە دیالوگ کێشەکان چارەسهر بکرێن و خوێن نەڕژێ.''
دهربارهی ئهو كهسهش كه له مێدیاكانهوه لێدوانی پێچهوانهی ئێزدییان دا و به غهیهرهكورد ناوی بردن، (د. کەڤاڵ) ئاماژەی دا ''ئەو کەسەی گوتی ئێزدی کورد نینە، ئەوکەسە بێ حورمەتیی بەرامبەر بە کوردانی ئێزدی کردووە؛ ئەوکەسە ئێزدی ناناسێت و ئێنکاری مێژووی کورد و ئێزدییان دەکات. نەتەوە و وڵات لە سێ رەگەز پێک دێن، ئەویش ئەرد و خەڵک و رۆشنبیرییه، واتا کەلتوور؛ ئێزدی لە ھەر چوارپارچەی کوردستان ھەن و ھەموو رەگەزێکی نەتەوەیی تێدا ھەیە، ئەوەی بێحورمەتی و بێبەختی بەرامبەر بە کوردانی ئێزدی دەکات، ئەوانە خزمەت بە ئەجێندای بیانی دەکەن و ھیچ خزمەتێک بە مێژوو و کوردبوونی ئێزدییان ناكات، لهبهر ئهوه، ئەوەی بڵێ ئێزدی کورد نینە، ئەوا خیانەت لە ئێزدییان دەکات.''
قائید میرۆ




