٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرێکی سیاسی: پەکەکە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی پڕکردووە لە هەواڵگری ڕژێمی سووریا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  چاودێری سیاسی، (د. ناسیح غەفوور) دەڵێ، (پەکەکە) شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی پڕکردووە لە هەواڵگری ڕژێمی سووریا و دۆخێکی نامۆ هەیە. دەشڵێ، پێشمەرگەی ڕۆژ، نوێنەرایەتیی ١٦ حزب دەکات، بۆیە شەرعییەتی تەواوی هەیە و ئەمەریکاش ئەو هێزەی پەسەندە، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ڕۆژئاوای کوردستان و پارێزگاری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکات.

چاودێری سیاسی، (د. ناسیح غەفوور)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: '' (پەکەکە) وشەی ڕۆژئاوای کوردستان بەکار ناهێنن و دەڵێن ڕۆژئاوا؛ بەس ڕۆژئاوای کوێیە؟ دیار نییە، چونکە لەبەر بەعسییەکان و بەشار ئەسەد ناوێرن، بڵێن کوردستان. ئەو ئەجێندایەی (پەیەدە) وەک دارلاستیک لەلایەن (پەکەکە)وە بەکار دەهێنرێت بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی هەرێمایەتی لەدژی کورد و کوردستان، بۆیە ئەو دۆخەی ئێستا پەیدا بووە دەرەنجامی گوشاری ئەوانە لە ڕۆژئاوای کوردستان.''

(د. ناسیح غەفوور) گوتی: ''زۆر سەیرە، لەگەڵ سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بەسەر قەیرانی دارایی و پرسی (داعش)دا، (پەکەکە) خێرا ئەو پیلانەی دانا، کەچی پیلانەکانیان نەک هەر ناتوانن شکست بە هەوڵەکانی کوردستان بێنن، بەڵکو زۆر بەخراپ بەسەریاندا دەشکێنەوە. ئەوەتا لە هەرێمی کوردستان خاکی کوردستان ئازاد دەکرێت، ئەوان لە (منبج) سەدان کەسیان بەکوشتن دا و، دواییش ڕادەستی بەعسیان کردەوە. ئیستاش هەولێک هەیە بۆ گەرانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ بە هاوکاری و ڕەزامەندیی ئەمەریکا، چونکە ئەمەریکا باوەڕی بە پێشمەرگەی ڕۆژ هەیە، لەبەر ئەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ شەرعییەتی خەڵکی هەیە و، نوێنەرایەتیی زیاتر لە ١٦ حزب دەکات. بەلای ئەمەریکاوە پێشمەرگەی ١٦ حزب کاریگەریی زیاتری دەبێت، لە هێزی تاکە حزبێک کە ئەجێندای هەرێمـایەتی جێبەجێ دەکات.''

ئەو چاودێرە سیاسییە دەشڵێ: ''بۆ تێکدانی دۆخی ناوچەکە هەوڵێکی (پەکەکە) و دەزگای هەواڵگریی سووریا  لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان هەیە و، باس لەوە کراوە کە سوپای سووریا هێنراوەتە نێو شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و دۆخێکی نامۆ هەیە و، شارەکان پڕبوون لە ئەندامانی هەواڵگریی سووریا.''

کارزان سەباح هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار