چاودێران لە هەڵەبجە و گەرمیان سەرکۆنەی ڕەفتارەکانی پەکەکە دەکەن
_-_Copy__2017_03_04_h14m55s52__HK.jpg)
هەڵەبجە-KDP.info- چاودێرانی سیاسیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان ئیدانه‌ی ئەو كردار و ڕەفتارە نابەجێیانەی (پەکەکە) دەکەن، کە لە شنگال دەیانەوێ کێشە بنێنەوە.
چاودێری سیاسی، (ڕهێڵ جاف) له گه‌رمیان، بە ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: ''به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ڕه‌فتاره دوژمنایەتییەکانی هێزه چه‌ته‌کانی (په‌كه‌كه) ده‌كه‌ین، كه هه‌رله سه‌ره‌تای درووستبوونیانه‌وه، به هه‌موو هێزی خۆیان، له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستاندا دژایه‌تیی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردیان كردووه.''
(ڕهێڵ جاف) گوتی: ''(پەکەکە) جاشی وڵاتانی ئیقلیمییە، ئه‌وان ئه‌مریان پێ ده‌كه‌ن تا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته پێشه‌وه له‌باری به‌رن. بۆیه داواكارین (پەکەکە) سیاسه‌تەکەی خۆی بگۆڕێت و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چۆڵ بكات، دەنا پێویسته به زەبری هێز ده‌ربكرێن.''
ئه‌وچاودێرە سیاسییه ده‌ڵێت: ''حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له مه‌خموور خزمه‌ت بە دایك و خوشكی چه‌كدارانی (پەکەکە) ده‌كەن، ئه‌وانیش به فیتی وڵاتانی هەرێمی بەردەوام لەدژی هه‌رێمی كوردستان پیلان دەگێڕن.''
(ڕهێڵ جاف) دەڵێ: ''به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی سوتاندنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌م، كه له ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن (پەکەکە)وه سوتێندرا. بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وت، (پەکەکە) له هه‌رشوێنك بێت، ئیدی ئه‌و شوێنه ژیانی تێدا نامێنێت، چونکە ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك ئه‌وان بیر ناكەنەوە، ده‌یانكوژن و ناوچه‌كانیان پێ چۆڵ ده‌كەن.''
لای خۆیشیەوە چاودێری سیاسی، (زینۆ كاكه‌یی) لە هه‌ڵه‌بجه، بە ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: ''(پەکەکە) هه‌میشه شه‌ڕی به وه‌كاله‌تی به هه‌رێمی كوردستان فرۆشتوه، كه هه‌رله سه‌ره‌تای دامه‌زرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە، هات و به‌رانبه‌ر به هه‌رێم شه‌ڕی ڕاگه‌یاند.''
(كاكه‌یی) گوتی: ''پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژ له شنگال چه‌ندین شه‌هیدیان داوه، کەچی (یه‌په‌گه) ڕێی نه‌دا ته‌نانه‌ت ته‌رمی شه‌هیده‌كان بگوازرێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان و لەوێ به‌خاك بسپێردرێن. بۆیه (پەکەکە) باوڕی به مافی نەتەوەیی كورد نییه و هه‌میشه كار بۆ له‌باربردنی ئه‌وده‌رفه‌تانه ده‌كات، كه بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان دێنە پێشەوە.''
ئه‌وچاودێرە سیاسییه دەڵێ: ''پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مان هه‌موو ناهه‌قییەكی (پەکەکە)ی قبووڵ كردووه، بۆ ئەوەی گه‌له‌كه‌مان جارێكی دیكه تووشی شه‌ڕی نێوخۆ نه‌بێته‌وه، كه (پەکەکە) ده‌یه‌وێت، هەڵیگیرسێنێت.''
(زینۆ كاكه‌یی) گوتیشی: ''هه‌تا (پەکەکە) له شنگال و ده‌وروبه‌ری بێت، هاووڵاتییانی ئێزدی ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رماڵ و حاڵی خۆیان، چونكه منداڵانیان ده‌ڕفێنێت و ده‌یانكات به چه‌كداری خۆی. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هیچ ڕیكخراوێكی خێرخوازی ئاماده نییه هاوكاریی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال بكات، تاكو ئه‌و هێزه ئاژاوه‌گێڕەی (پەکەکە)ی تێدابێت، كه هه‌رله سەره‌تاوه بۆ ئاژاوه‌گێڕی هاتوونه‌ته شنگال.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




