تیرۆری پەیەدە درێژهی ههیه؛ 27سەرکردە و ئەندامی دیکەی ئەنەکەسەی دەستگیر کرد

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەڵێت، پەیەدە بەردەوامە لە دەستگیرکردنی سەرکردە و ئەندامانیان و تەنھا ئەمڕۆ 27سەرکردە و ئەندامی دیکەی دەستگیر کردوون.
(د.کاوە ئازیزی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئهمڕۆ شهممه، پەیەدە ھەڵمەتێکی بۆ دەستگیرکردنی سەرکردە و ئەندامانمان دەستپێکردووە، ههڵبهت لە کۆبانێوه تا سێمالکا 27 ئەندام و سەرکردەی ئێمەیان دەستگیر کردوون.''
ئهو ئەندامهی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا گوتیشی، ''جیا له دهستگیركردن، چەکدارانیان دەستیان کردووە بە ھێرشکردن بۆ سەر بارگاکانمان و ماڵی سەرکردە و ئەندامانی ئێمە و ئاگریان تێبەردەدەن و کەلوپەلەکانیشیان دەشکێنن، خۆی ئەمە جۆرێکە لە تیرۆر.''
(ئازیزی) دهڵێ، ''ئەوەی پەیەدە دەیکات، وەکو ئهوه وایه كه ساڵی 1973بەرامبەر بە کورد کرا، بۆیە لەئێستادا دۆخی رۆژئاوای کوردستان زۆر خراپە و خەڵکەکەی لە مەترسیدان.''
بڵند ئیبراھیم




