لە دوو رۆژدا 5000 هەزار ئاوارە گەیشتوونەتە حەسەنشام و خازر

ههولێر-KDP.info- شەپۆلێکی بەرفراوانی ئاوارەکان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و، تەنها لە ماوەی دوو رۆژدا 5000 ئاوارە گەیشتوونەتە کەمپەکانی حەسەنشام و خازر.
بە هۆی زیادبوونی ژمارەی ئاوارەکان لە کەمپی حەمام عەلی و باشنەبوونی رێگە و جێگەیان، ژمارەیەکەی زۆر لە ئاوارە نوێیەکانی نەینەوا و دەورووبەری گواسترانەوە بۆ کەمپەکانی ژێر بەڕێوەبەریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی.
لە 48 سهعاتی رابردووەوه و تا ئەمڕۆ 4/3/2017، زیاتر لە 5000 ئاوارە روویان لە کەمپەکانی حەسەنشام و خازر کردووە تێکڕای ژمارەی خێزانە هاتووەکان دەکاتە 9008 خێزانی ئاوارە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی چووهته پێشوازیی ئاوارە نوێیەکان و زۆرترین پێداویستییەکانی بۆیان دابین کردەوە، هەر لەسەرەتای هاتنیانەوە خواردنی گەرمیان پێشکەش کردوون و پاشان چادر و پێداویستییەکانی ناوی وەکوو دۆشەک و رایەخ و سوتەمنی و ئامێرەکانی گەرم کەرەوە بۆ ئاوارەکان دابین کراوە.




