بنگه‌هێ لالش: په‌كه‌كه جیا له داگیركاری هیچی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه نه‌كردووه؛ شنگال چۆڵكه‌ن

شنگال-KDP.info- ده‌سته‌ى باڵاى بنكه‌ى لالشی رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى ڕایده‌گه‌ینێت، شنگال زیاتر خۆى له به‌رده‌م سته‌م و ناخۆشى ناگرێت و ده‌بێت په‌كه‌كه شنگال چۆڵ بكات، له ڕاگه‌یێنراوێكیدا، رژانى هه‌ر دڵۆپێكی خوێنى له پێكدادانى ئه‌مڕۆی خانه‌سۆر و، ئاڵۆزیی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ده‌خاته ئه‌ستۆى هێزه‌كانى په‌كه‌كه.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یێنراوه‌كه كه وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، بنكه‌ی لالشی ڕۆشنبیری هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "شنگال ناوچه‌یه‌كى ستراتیژیى هه‌رێمى كوردستانه و، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت مه‌زارى شه‌ره‌فه‌ددین له په‌رستگاى لالشى نوورانى جیا بكرێته‌وه، وه‌كو رۆشنبیران و كه‌سایه‌تیى مه‌ده‌نى و خه‌ڵكى شنگال، داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ین خۆیان له شنگال بكێشنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه لاى سووریا. دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه زۆرجار سه‌ركردایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان به حه‌كیمانه و خه‌مخۆرىی خۆیان هۆشدارى ده‌دا كه هه‌بوونى په‌كه‌كه له ناوچه‌ی شنگال ده‌بێته هۆكارى پێكدادان و شه‌ڕ، بۆیه وه‌كو دیارترین پێگه‌ى ئیزدیان، گازنده و داخوازیی خۆمان گه‌یاندووه به هه‌موو لایه‌ك كه پێگیرى به زمانى عه‌قڵ و مێژوو و جیۆگرافى بكه‌ن و، داوایشمان له سه‌ركردایه‌تیى په‌كه‌كه كردووه كه بزانن شنگال خاكى كوردستانه و جگه له خه‌ڵكه‌كه‌ى كه‌سێكى تر ناتوانێت بڕیار له چاره‌نووسى بدات."
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لالش هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه ''هه‌روه‌ك چۆن پێشمه‌رگه قاره‌مانانه به فه‌رمانى (سه‌رۆك بارزانى) چوونه كۆبانێ و رۆڵێكى به‌رچاویان گێڕا له شكاندنى داعش، پاش ئارامبوونه‌وه‌ى ڕه‌وشى شاره‌كه‌ش گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمى كوردستان، پێویسته په‌كه‌كه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام جێگاى داخه نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه!، سه‌ڕه‌راى گله‌یى و گازنده‌ى ناوخۆیى و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیش، په‌كه‌كه ڕه‌فتارى وا ئه‌نجام ده‌دات كه ئاماژه ده‌دات به مانه‌وه‌یان تاهه‌تایه و به كرداریش ده‌ستیان كردووه به دامه‌زراندنى كانتۆن له شنگال كه مه‌ترسیداره. هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان له‌پێش هه‌موویان (سه‌رۆك بارزانى) له‌سه‌ر رێگریكردن له شه‌ڕى ناوخۆیی و كوشتنى كورد به‌ده‌ستى كورد كه هێڵى سووره، په‌كه‌كه ئه‌وه‌ى وه‌كو هه‌لێك بۆ مانه‌وه‌ى خۆیان به‌كار هێناوه و سوورن له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان، به‌ڵكو ئێستا هه‌ستاون به رێگریكردنیش له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان."
له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی خانه‌سۆر و ڕێگرییه‌كانی په‌كه‌كه له هێزی پێشمه‌رگه و ڕژانی خوێنی كورد به ده‌ستی كورد، بنگه‌هێ لالش هاوكات ڕایگه‌یاندووه: "هه‌موو ئه‌و به‌رپرسیاره‌تیانه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆى هێزه‌كانى په‌كه‌كه له رژانى هه‌ر دڵۆپێك خوێن كه رژا له پێكدادانى ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگاى خانسۆرى سه‌ر به شنگال، هه‌روه‌ها به‌رپرسیاره‌تیى تێكچوونى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستایش كه ئێمه تێیداین، چونكه په‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى ناڕه‌وا و بۆ جێبه‌جێكردنى پیلانى خۆیان و جیاكردنه‌وه‌ى شنگال دژایه‌تیی هه‌مووانى كرد، بۆیه لێره‌وه داوا له سه‌ركردایه‌تیى په‌كه‌كه ده‌كه‌ین ده‌ست له به‌ره‌ڵایى سیاسى بێ سوود به‌رده‌ن و یارى به هه‌ست و سۆزى خه‌ڵكى ئێمه نه‌كه‌ن و، ئێش و ئازارى وان كه له ئه‌نجامى تاوانه‌كانى داعش به‌سه‌ریان هاتووه، بۆ خۆیان به هه‌ل نه‌زانن و به‌كاری بێنن؛ دوویاتی ده‌كه‌ینه‌وه شنگال ناتوانێت خۆى له‌به‌ر ده‌رده‌سه‌رى و ئێش و ئازارى زیاتر بگرێت."
له كۆتایىی ڕاگه‌یێنراوه‌كه‌ى بنكه‌ى لالشدا هاتووه: "تا ئێستا به‌هه‌زاران كه‌سى ئێمه بزرن و دیلی ده‌ستى داعشن، 90 له‌سه‌دیش خه‌ڵكى ئێمه له كه‌مپه‌كانن و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له باوه‌شى گرتوون و هاوكارییان ده‌كات، به‌ڵام ده‌پرسین په‌كه‌كه چیى پێشكه‌ش به ده‌ڤه‌رى شنگال كردووه جگه له داگیركارى، بۆیه لێره‌وه هۆشدارى ده‌ده‌ینه سه‌ركردایه‌تیى په‌كه‌كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ى كه ده‌یكات و، ده‌یه‌وێت ئه‌و شه‌ڕه نیشان بدات كه شه‌ڕه له‌نێوان ئێزدى و پێشمه‌رگه، هه‌ڵبه‌ت هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له ئاستى به‌رگریدان له به‌رامبه‌ر هێرشى په‌كه‌كه و خۆمه‌ڵسدانى په‌كه‌كه‌ش له پشت ناوى ئێزدیان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵى به‌رفره‌وانكردنى ده‌ده‌ن."
ده‌سته‌یا بلندا بنگه‌هێ لالش یێ ره‌وشه‌نبیری و كۆمه‌لایه‌تی
3-3-2017
نه‌شوان به‌رزنجى




