فهرماندهی پێشمهرگهی ڕۆژ: ئهوهی دهبێ ناوچهكه چۆڵ بكا پەکەکەیه، نهك ئێمه.. كۆبوونهوه ئاكامی نهبوو

شنگال-KDP.info- فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەکانی نێوان فهرماندهكانی پێشمەرگە و سهرانی چهكدارانی پەکەکە بێ ئاکام بوو، گوتیشی، ''ئێمە لەسەر خاکی خۆمانین و كشانهوهمان رهت کردووهتەوە.''
(قادر شێخ مەم) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەر لەنێوان ھێزی پێشمەرگەی رۆژ وپەکەکە لەشنگال رویدا،دواتر شەرەکە وەستا وگفتوگۆبۆ کۆایی ھاتن بەوشەرە دەستی پێکرد،بەڵام دوای ئەنجامدانین چەندین کۆبوونەوە ھیچ ئەنجامێکی نەبوو.
(قادر شێخ مەم) گوتیشی، پەکەکە باسی لەوەکردووە کە پێویستە ھێزەکەی پێشمەرگە بکشێنەوە وزیانی زۆریان بەئێمە گەیاندووە،لەکاتێکدا ئەوان لەشوێنێکی دیکە ھاتوونەتە ناوچەکە وبیانین وئێمە خاکی خۆمانە داوا دەکەن ئێمە ناوچەکە جێبێڵین،کە ئەمە جگە لەبیانوو ھیچیتر نیە.
(شێخ مەم) زیاتر گوتی، ئێمە شوێنی خۆمان لەناوچەی خانەسۆر گرتووە وبەھیچ شێوەیەک ناکشێینەوە لەبەر ئەوەی خاکی کوردستانە وخەڵکی شنگالیش لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە دایە وھیواخوازن ئەوان ناوچەکە جێبێڵن.
بڵند ئیبراھیم




