"راگەیهنراوەکەی ئاسایشی ڕۆژئاوا بنەمای نییە.. هێزێکی زۆریان هێناوهته شارەکان"
__2017_01_05_h16m35s42__HK.jpg)
ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- چالاکوانێکی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان دهڵێت، (پەیەدە) چەکی قورسی هێناوەتە نزیک بارەگاکانی ئەنەکەسە و دەستی بەگرتن و راوەدوونانی خەڵکی کردووە دەشڵێت، راگەیهنراوەکەی ئاسایشی ڕۆژئاوا بنەمای نییە".
دوای هێرشکردنە سەربارەگاکانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لەلایەن چەکدارانی پەیەدەوە، لە راگەیەنراوێکدا ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت، "ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە دەستگیرکراون (سەرحان خالۆ دربۆ)، چاودێری سیاسی و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی لە دێربەسپێ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتى كوردستانى راگەیاند: "ئەو راگەیەنراوەی ئاسایشی ڕۆژئاوا لەژێر فشاری پەیەدە بووە و راستی نییە، چونکە سەرجەم ئەوانەی هێرشیان کردۆتە سەر بارەگاکانی (ئەنەکەسە) کەسانی ئەمنی و حزبی بوون و رێگاشیان بۆ خۆش کراوە.
(خالۆ دربۆ) گوتیشى: "هێزێکی چەکداری زۆر بە چەکى قورسەوە هێنراونەتە نزیک بارەگاکانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە قامشلۆ و عامودا و دێرکێ، پەیەدە بەچەکی قورسەوە بینراوە".
کارزان سەباح هەورامی




